کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیسرائیل و ئامریکا لەسەر دۆسیەی ناوکیی ئێران ڕێک کەوتوون

12:17 - 13 رەشەمه 2720

وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە لەگەڵ ئامریکا بە شێوەی نهێنی لەسەر بەرنامەی ناوکیی ئێران ڕێک کەوتوون.

بەپێی ئەو ڕێککەوتنە هەر کام لەو دوو وڵاتە بەبێ ئاگادارکردنەوەی یەکتر بڕیاری لەناکاو سەبارەت بە ڕێژیمی ئێران نادەن.

"گابی ئەشکنازی" وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە: "ڕێککەوتنی پشتی پەردە بە شێوەی ئانلاین لەنێوان دەسەڵاتی بێنیامین نێتانیاهوو لەگەڵ جۆ بایدن و چەند باڵوێزی ئیسرائیل لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و پاسیفیک، واژۆ کراوە".

ماڵپەڕی "وای نێت" لە هەواڵێكدا بڵاوی کردووەتەوە: "ئەشکنازی ڕایگەیاندووە، ئەگەر کەسێک بیر دەکاتەوە کە ئامریکاییەکان بۆ ڕێککەوتن بەپەلەن، بەڵام دەبینین هەتا ئێستا ئەو بڕیارە جێبەجێ نەبووە و هیواداریشم لە داهاتووشدا جێبەجێ نەبێت".

ناوبراو باسی لەوەش کردووە کە لێژنەیەکیان بۆ وتووێژ لەگەڵ دەوڵەتی بایدن بەنیسبەت ڕێژیمی ئێران پێک هێناوە.