کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیسرائیل و عەرەبستان هۆشدارییان به "جۆ بایدن" دا

17:36 - 28 خەزەڵوەر 2720

نوێنەرانی ئیسرائیل و عەرەبستان لە دوو لێدوانی جیاوازدا هۆشدارییان به سەرکۆماری هەڵبژێردراوی ئامریکا دا کە گەڕانەوە بۆ بەرجام لێکەوتەی خراپی بۆ ئەمنییەتی ئەو وڵاتانە و هەروەها ناوچەکەش دەبێت.

وەزیری دەرەوەی عەرەبستان "عادڵ ئەلجۆبەیر" ڕایگەیاندووە؛ وڵاتەکەی چاوپۆشی لە دەستپێڕاگەیشتنی ڕێژیمی ئێران بە چەکی ناوکیی ناکات و بۆ بەرگری لە خاک و خەڵکی وڵاتەکەی هەر کارێک پێویست بێت دەیکات.

ناوبراو گەڕانەوەی سەرکۆماری نوێی ئامریکا بۆ بەرجام بە هەڵەیەکی گەورە وەسف کردووە و ڕایگەیاندووە  ئەگەر جیهان پێش بە دەستپێڕاگەیشتنی ڕێژیمی ئێران بە چەکی ناوکیی نەگرێت عەرەبستان بۆ بەرگری لە خۆی هەوڵ بۆ چەکی ناوکیی دەدات.

هاوکات لەگەڵ قسەکانی وەزیری دەرەوەی عەرەبستاندا، باڵوێزی ئیسرائیل لە واشنتۆن لە چاوپێکەوتن لەگەڵ هاوتا ئیماراتی و "بەحرێنیـ"ـیەکانی خۆیدا ڕایگەیاندووە "جۆ بایدن" ئەگەر بگەڕێتەوە بەرجام هەڵەیەکی گەورەی کردووە.