کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیسرائیل وڵامی هەر هەڕەشەیەکی ڕێژیمی ئێران بە توندی دەداتەوە

13:04 - 29 جۆزەردان 2722

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٨ی جۆزەردان، "بێنی گانتز" وەزیری بەرگریی ئیسرائیل وتوویەتی کە ئیسرائیل لە ئەگەری هەر هەڕەشەیەکی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر هاووڵاتییانیان، وڵامی زۆر توند دەداتەوە.

ناوبراو هەروەها وتوویەتی کە هاووڵاتییانیان لە وڵاتی تورکیە لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە بەرەوڕووی هەڕەشە بوونەتەوە و داوایان لە هاووڵاتییانیان کردووە کە ڕێکارە ئەمنییەتییەکان ڕەچاو بکەن و بە زووترین کات ئەو وڵاتە بەجێ بهێڵن.

ناوبراو هەروەها باسی لەوەش کردووە کە ئیسرائیل خەریکی هەڵوەشاندنەوەی پیلانەکانی ڕێژیمی "ئێرانـ"ـە و لە ئەگەری هەر هەڕەشەیەک بۆ سەر هاووڵاتییانی ئیسرائیلی بە توندترین شێوە لەلایەن ئەو وڵاتەوە وڵام دەدرێتەوە.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٨ی جۆزەردان، کاناڵی ١٢ی ئیسرائیل ڕایگەیاندبوو کە "موساد" و "میتـ"ـی تورکیە ڕۆژی هەینی ٢٧ی جۆزەردان توانیویانە پیلانێکی قێزەونی ڕێژیمی ئێران هەڵبووەشێننەوە.