کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیسرائیل گرووپی تێرۆریستیی جەهادی ئیسلامیی بۆمباران کرد

10:52 - 5 رەشەمه 2719

فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل بنکەی گرووپی تێرۆریستیی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین سەر بە ڕێژیمی ئێرانی لە غەزە و دەمیشق بۆمباران کرد.

ڕۆژی دووشەممە ٥ی ڕەشەمە، ئەرتەشی ئیسرائیل لە دوای هێرشی ڕاکتیی گرووپی تێرۆریستیی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین، هێرشی کرده سەر بنکەکانی ئەو گرووپە تێرۆریستییه.

ئەرتەشی ئیسرائیل لە بەیانییەیەکدا ڕایگەیاندووە، دامەزراوە و پایەگاکانی ژێرزەویی حەماس لە سنووری غەزە و پایەگای  لێکۆڵینەوە و پەرەپێدانی چەکوچۆڵی گرووپی جەهادی ئیسلامی لە "ئەلعادلییە"ی دەمیشق بۆمباران کردووە.

لە ئاکامی ئەو هێرشەی ئیسرائیلدا دوو کەس کە ئەندامانی گرووپی جەهادی ئیسلامین، کوژران.

لە ماوەی ئەو ساڵەدا، ئەرتەشی ئیسرائیل بەردەوام بنکەی گرووپە تێرۆریستییەکانی وەک سپای قودسی پاسداران، حیزبوڵڵا، جەهادی ئیسلامی و گرووپەکانی دیکەی سەر بە ڕێژیمی ئێرانی بۆمباران کردووە.