"ئیسمائیل قائانی" فەرماندەی سپای "قودسـ"ـی ڕێژیم لە پەیامێکی تویتێریدا لە بەرەبەری نزیکبوونەوەی ساڵمەرگی "قاسم سلێمانی" هەڕەشەی کوشتنی لە سێ بەرپرسی پلەبەرزی ئامریکا کرد.
ئەو کاربەدەستەی ڕێژیم لە تویتەکەیدا نووسیویتی: "ئەو سێ کەسە، دانڵد ترامپ، مایک پۆمپێئۆ و سەرۆکی CIAی ئامریکا، وا باشترە ئەو شێوە ژیانە نەهێنییەی کە سەلمان ڕوشدی لە ترسی فتوای خومەینی ڕەچاوی کردبوو، هەڵبژێرن".
تێرۆریست "قاسم سلێمانی" فەرماندەی سپای "قودسـ"ـی ڕێژیم و "ئەبوومەهدی موهەندیس" لە ١٣ی بەفرانباری ساڵی ٩٨ی هەتاوی لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئامریکا کرانە ئامانج و کوژران.
لەو ڕۆژەوە کە "قاسم سلێمانی" کوژراوە، بەرپرسانی ڕێژیم وەک نەریتی هەمیشەیی خۆیان بەردەوام دروشمی هەڕەشەی تۆڵەئەستاندنەوە لە کاتی گونجاودا دەکەن.