کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیسماعیل قائانی وتوویەتی، بۆ لەنێوبردنی ئیسرائیل پشتیوانی لە هەموو دوژمنەکانی ئەو وڵاتە دەکات

18:05 - 25 خاکەلێوه 2722

"ئیسماعیل قائانی" فەرماندەی سپای تێرۆریستی قودس، سەبارەت بە "ئیسرائیل" وتوویەتی، ئێران پشتیوانی لە هەر گرووپێک دەکات کە دژی ئیسرائیل شەڕ دەکات, هەروەها پشتیوانییەکانیان هەتا لەنێوبردنی ئەو وڵاتە بەردەوام دەبێت.

هەڕەشەکانی "قائانی" لە حاڵێکدان کە "فلستین" لەو دواییانەدا هێرشی کردووەتە سەر ناوچە جیاجیاکانی ئیسرائیل و هۆشداریی داوە کە هەوڵەکانیان بۆ لەنێوبردنی ئەو وڵاتە چڕتر کردووەتەوە.

بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران زۆر جار هەڕەشەی ئەوەیان کردووە کە ئیسرائیل لەسەر زەوی دەسڕنەوە. "عەلی خامنەیی" ڕێبەری ئەو ڕێژیمە یەکێک لەو بەرپرسانەیە کە بەڵێنیی ئەوەی داوە هەتا ٢٥ ساڵی داهاتوو "ئیسرائیل" لەنێو دەبات.

بەو حاڵە "محەممەدجەواد زەریف" وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەو ڕێژیمە لە ساڵی ٩٧دا وتبووی: "ئێمە چ کاتێک وتوومانە ئیسرائیل لەنێو دەبەین؟ تەنیا یەک کەسمان بۆ ببیننەوە و پیشانی ئێمەی بدەن کە ئەو قسەیەی کردبێت؟".