![](/weney-mallperr/12386.jpg)
کوردستان میدیا: کوژرانی ئەندامانی سوپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران لە چوارچێوەی گرووپە جیاوازەکاندا لە وڵاتی سووریە درێژەی هەیە و ئەمجارەیان ئیسکۆرتی پێشووی مەحموودی ئەحمەدینژاد لە سووریە کوژرا.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بڵاو بوونەتەوە، ڕۆژی هەینی ١ی خەزەڵوەری ١٣٩٤ی هەتاوی، ڕەمەزان شەریف بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی ڕێژیم لە وتوێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی حکوومەتیی فارس ڕایگەیاند کە دوو ئەندامی ئەو دامەزراوە سەربازییە سەرکوتکەرە بەناوەکانی عەبدوڵلا باقرینیارکی و ئەمین کەریمی لە سووریە کوژراون.
ئەو دوو ئەندامەی سوپای پاسدارانی ڕێژیم لە ئەندامانی گرووپی سپاه انصار بوون.
هەروەها هەواڵدەریی فارس کە یەکێک لە هەواڵدەرییە فەرمییەکانی ئێرانە، هەواڵی کوژرانی ڕەزا خاوەری، یەکێک لە فەرماندەکانی تیپی فاطمیون لە سووریەی، بڵاو کردووەتەوە.
عەبدوڵلا باقرینیارکی یەکێک لە ئیسکۆرتەکانی پێشووی مەحموود ئەحمەدینژاد سەرکۆماری پێشووی ئێران بووە کە ڕۆژی ڕابردوو لە سووریە کوژراوە.
ئیسکۆرتەکانی سەرکۆماری ڕێژیمی ئێران، ئەندامانی بەشێکی تایبەتی سوپای پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانن کە بەرپرسایەتی پاراستنی بەرپرسانی پایە بەرزی ئێرانیان لە ئەستۆدایە.
لە ماوەی رۆژانی رابردوودا بڵاو بوونەوەی هەواڵی کوژرانی هێزە نیزامییەکانی ئێران لە سوریا رووی لە زیادبوون کردووە.
رێژیمی ئێران کە هێزە سەربازی و بەکرێگیراوانی دەرەکی خۆی لە سوریا بە مدافعان حرم ناو دەبات ، رایگەیاندووە کە پاسدارانی ئێرانی تەنیا وەکوو راوێژکاری سەربازی لە سووریا چالاکی دەکەن.