کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیلام بەدەست بێئاوییەوە دەناڵێنێت

12:30 - 3 جۆزەردان 2720

کێشەی کەمئاوی، خەڵکی ئیلامی وەزاڵە هێناوە و هیچ بەرپرسێک وڵامدەری ئەو کێشەیە نییە.

ڕۆژانە بە بەردەوامی زۆرێک لە گەڕەک و شەقامەکانی ئیلام بێ ئاو دەمێننەوە و خەڵک بەهۆی نەبوون یان کەمبوونی ئاو، لەلای ئیدارەی پێوەندیداری ڕێژیم لەو شارە سکاڵایان  تۆمار کردووە، بەڵام هەتا ئێستا هیچ وڵامێک بە سکاڵای خەڵکی ئەو شارە نەدراوەتەوە.

ئەو کێشەیە هەموو گەڕەک و شەقامێکی ئیلام ناگرێتەوە و خەڵک لە دابەشکردنی ناعادڵانەی ئاو لەلایەن ئیدارەی ئاوی ئەو شارەوە هەست بە هەڵاواردن دەکەن و ڕایانگەیاندووە کە لە هەندێک جێگەدا ئاو هەموو کاتێک هەیە و تەنیا لە چەند جێگایەک ئەو کێشەیە بوونی هەیە.

کێشەی کەمبوونی ئاو لە زۆربەی شار و گوندەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، خەڵکی تووشی گرفت کردووە.

هەر لەو پێوەندییەدا و لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو، کێشەی نەبوونی ئاو لە چەند گەڕەکێکی جوانڕۆ، ناڕەزایەتیی خەڵکی ئەو شارەی لێکەوتووەتەوە.

کوردستانی ڕۆژهەڵات کە سروشتێکی کوێستانی و ساردی هەیە، ساڵانە بە ڕێژەیەکی زۆر بەفر و بارانی لێ دەبارێت، بەڵام ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بە سازکردنی بەنداو و ڕاگواستنی ئاوی پارێزگاکانی کوردستان بۆ پارێزگاکانی ناوەندی ئێران، خەڵکی کوردستانی تووشی کێشەی کەمئاوی کردووە.