کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیلام لەگەڵ نەبوونی دەرمان بەرەوڕووە

11:57 - 3 گەلاوێژ 2720

نەبوونی دەرمانی "دێپاکین" لە ئیلام نەخۆشەکانی تووشی کێشەیەکی جیددی کردووە و جیا لەوەش ئەو دەرمانە بە نرخێکی گران بە نەخۆشەکان دەفرۆشرێتەوە.

لە کاتێکدا نەخۆشیی کۆرۆنا مەترسییەکە بۆ سەر گیانی هاووڵاتییان و پارێزگای ئیلام دۆخی سووری هەیە، لە دەرمانخانەکان هەندێک دەرمانی تایبەت بە چەند بەرابەر گرانتر بە خەڵک دەفرۆشنەوە.

لە دەرمانخانەکانی ئێلام دەرمانی "پلاویکس" و "دیفرلین" کە تایبەتە بە ژانی قوڕگ، بوونی نییە و ئەگەر وەدەستیش بکەوێت نرخەکەی ١٤٠ هەزار تمەنه؛ ئەم دەرمانە لە ماوەی یەک حەوتوودا ١٠٠ هەزار تمەن گران بووە.

خاوەنی دەرمانخانەکان باسیان لەوە کردووە کە ماوەیەکە خەڵکانێکی زۆر بۆ وەرگرتنی ئەو دەرمانانە سەردانی دەرمانخانەکان دەکەن، بەڵام ئەم دەرمانانە دەست ناکەون و کاربەدەستانی ڕێژیمیش هیچ وڵامێکیان بە خەڵک نەداوەتەوە.

"پلاویکس" و "دیفرلین" بۆ چارەسەریی نەخۆشییەکانی قوڕگ و سەرئێشە بە کار دێت.

لەگەڵ هاتنی نەخۆشیی "کۆرۆنا" نەخۆشخانەکانی ئێران لەگەڵ کەمیی خزمەتگوزاری بەرەوڕوون و نەبوونی دەرمان هەڕەشە لە تەندروستیی خەڵک دەکات.