کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیلام؛ مامۆستایەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

11:19 - 24 خەزەڵوەر 2721

ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی مامۆستایەکی خۆشناوی "ئیلامـ"ـی کە ڕابردوویەکی باشی لە وانەبێژیدا هەبووە، بە هۆکاری نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی لێکۆڵینەوەکان ئەو مامۆستا خۆشناوە خانەنشینکراو بووە، هەروەها دۆخی ئابووری و بژێویی ژیانی باش بووە.

خۆکوژی لە پارێزگای ئیلام بووەتە دیاردەیەکی دزێوی کۆمەڵایەتی، بە شێوەیەک زۆربەی ئەو خۆکوژیانە سەرچاوەکەیان بۆ بواری ئابووریی داڕماو و دەروونی تێکچووی خەڵک دەگەڕێتەوە.

بەپێی ئاماری فەرمیی "کوردپا"، لە ساڵی ١٤٠٠دا ڕێژەی خۆکوژییەکان بەگشتی لە چوار پارێزگای کوردستان (سنە، ورمێ، ئیلام و کرماشان) بە ١٠٧ کەس گەیشتووە.