کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیلام؛ هاووڵاتییان لەگەڵ کەمیی دەرمان بەرەوڕوون

13:01 - 4 جۆزەردان 2722

ماوەیەکە بە هۆکاری نادیار بەشێک لە دەرمانخانەکانی پارێزگای ئیلام لەگەڵ کەمیی چەند جۆر دەرمان بەرەوڕوون و ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەیکە هاووڵاتییان لەگەڵ کێشە ڕووبەڕوو ببنەوە.

زۆربەی کاتەکان کە هاووڵاتییان بۆ کڕینی ئەو دەرمانەی کە پزیشک بۆیانی نووسیون سەردانی دەرمانخانەکان دەکەن، دەست ناکەون و پێشنیاری کڕینی هاوشێوەی هەمان دەرمان لە شیرکەتەکانی دیکەیان پێ دەدەن.

شارۆمەندان لە پارێزگای ئیلام ناچارن دەرمانەکانیان لە پارێزگاکانی دیکە دابین بکەن یان بە ناچاری واز لە کڕینی ئەو دەرمانانەی کە دەست ناکەون بهێنن.

بەهۆی بێکیفایەتیی بەرپرسانی پەیوەندیداری ڕێژیمی ئێران، هاووڵاتییان لەگەڵ کەمی و گرانیی دەرمان بەرەوڕوون و ڕێژیم بە هیچ شێوەیەکیش ئەو کێشەیەیان بۆ چارەسەر ناکەن.