کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیلام ڕێکۆردێکی دیکەی گرانیی تۆمار کرد

11:42 - 9 سەرماوەز 2720

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی ئاماری ڕێژیمی ئێران کە ڕێکەوتی ٨ی سەرماوەز بڵاوی کردووەتەوە، هەڵاوسان لە پارێزگای ئیلام ٨.٨ لەسەدە و پلەی یەکەمی هەڵاوسانی هەیە.

نرخی هەڵاوسانی بنەماڵەکانی شار لە پارێزگای ئیلام ٧.٨ لەسەد بەرز بووەتەوە.

هاوکات زیاترین نرخی هەڵاوسانی بنەماڵەکانی گوندنشین دیسانەوە هەر ئیلام تۆماری کردووە و ١٣.٧ لەسەدە. هەڵاوسانی خاڵ بە خاڵ بۆ بنەماڵەکانی شار ٤٥.٧ لەسەدە.

 پارێزگای کرماشان به ٥٣.٩ لەسەد زیاترین ئاماری هەڵاوسانی هەیه.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە پارێزگای کرماشان زۆرترین نرخی بێکاریی لە ئاستی ئێراندا هەیە و بنەماڵەکانی ئەو پارێزگایە لە کەمداهاتترین بنەماڵەکانی ئێرانن.