کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"ئیمانوئێل ماکرۆن" بۆ جارێکی دیکە وەک سەرکۆماری فەرانسە هەڵبژێردرا

12:19 - 5 بانەمەڕ 2722

''ئیمانوئیل ماکرۆن'' سەرکۆماری پێشووی فەرانسە ڕۆژی یەکشەممە ٤ی بانەمەڕ، بە زۆرینەی دەنگ وەک سەر‌کۆماری ئەم وڵاتە بۆ جاری دووهەم هەڵبژێردرایەوە .

"ماکرۆن" لە خولی دووهەمی کێبڕکێ لەگەڵ ''ماری لۆپێن''، بە مسۆگەرکردنی زیاتر لە ٥٨ لەسەدی دەنگەکان، بۆ جاری دووهەم بوو بە سەر‌کۆماری وڵاتی فەرانسە.

دوای کۆتاییهاتنی ئەنجامی هەڵبژرادنەکان وەزارەتی نێوخۆی فەرانسە بە فەرمی، "ئیمانۆئیل ماکرۆن"ـی بە مسۆگەرکردنی ٥٨.٥٥ لەسەدی دەنگەکان وەک براوەی هەڵبژاردنەکانی سەرکۆماری فەرانسە ڕاگەیاند.

ناوبراو دوای سەرکەوتنی لە هەڵبژرادنەکاندا لەنێو لاینگەرانی خۆیدا وتی: ''ئێستا بەربژێری هەڵبژاردنەکان نیم، سەرکۆماری هەموو فەرانسەوییەکانم. خولی نوێ وەکوو ڕابردوو نییە و بۆ لەنێوبردنی ئەو کەلێنانەی کە لە کۆمەڵگای فەرانسەدا هەیە، بە سەختی کار دەکەم''.

وڵاتی فەرانسە یەکێک لەو وڵاتانە بووە بەردەوام پشتیوانی لە خەبات و مافەکانی گەلی کورد کردووە و یەکەم وڵات بوو کە نوێنەرایەتی و کۆنسولخانەی لە هەرێمی کوردستان کردەوە .