کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیماڕاتی یەکگرتووی عەرەبی چەند کەسی ئێرانی ئەندامانی و دامەزراوەی خستە لیستەی تێرۆر

12:02 - 23 خەرمانان 2721

لەسەر پێداگرییی "ئەبووزەبی"؛ ئیماڕاتی یەکگرتووی عەرەبی بۆ داخستنی کاناڵە پێوەندیدارەکانی دابینکردنی ماڵیی تێرۆریزم و چالاکییەکانی پێوەندیدار بە تێرۆریزم، ٣٨ ئەندام و ١٥ دامەزراوەی خستە لیستەی ڕێکخراوە تێرۆریستییەکان.

بەپێی هەواڵدەریی فەرمیی ئیماڕات "وام" لەو بڕیارەی "ئەبووزەبیـ"ـدا، کە ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی خەرمانان بڵاو کراوەتەوە، داوا لە هەموو چاودێرانی ئەو وڵاتە کراوە، کە چاوەدێری بەسەر دانە دانەی ئەندامان و دامەزراوەی گرێدراو یان پێوەندیدار بە بابەتی ماڵی، بازرگانی یان تەکنیکیدا بکەن و چالاکییەکانیان بەرتەسک بکەنەوە.

ئەو ٣٨ کەس و ١٥ دامەزراوەیەی کە لەلایەن "ئیماڕاتـ"ـەوە خراونەتەوە نێو لیستەی تێرۆرەوە، بریتین لەو دامەزراوانەی کە لە "ئیران، ئیماڕات و عێراق"ـن.

بەپێی ئەو ڕاگەیاندنە لە ئێران "مەهدی عەزیزوڵڵا کیاستی"، "فەڕشاد جەعفەر حاکم زادە"، "سەید ڕەزا سەید محەممەد قاسمی"، مۆحسێن حەسەن کاریگەر حوجەت" و "ئیبراهیم مەحموود ئەحمەد محەممەد"، لەلایەن ئیماڕاتی یەکگرتووی عەرەبی خراونەتە ڕێزبەندی ئەو لیستەی گەمارۆکان.