کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئینتێرنێت لە بەشێک لە شارەکانی کوردستان لاواز بووە

11:37 - 19 خەرمانان 2721

لە بەشێک لە شارەکانی کوردستان هێڵی ئینتێرنێت و بەتایبەت لە شارە سنوورییەکان زۆر لاواز بووە.

لە شارەکانی وەک "مەریوان، شنۆ و سەقز" ڕێژیمی ئێران هێڵی ئینتێرنێتی زۆر لاواز کردووە و دۆخی ئینتێرنێت لەو شارانە جێگای ڕەزامەندیی خەڵک نییە.

بەپێی زانیارییەکان هاوکات لەگەڵ بۆمباران ناوچە شاخاوییەکانی کوردستان ڕێژیمی ئێران هێڵی ئینتێرنێتی لەو شارانە لاواز کردووە.

بەرەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی خەرمانان، لە کاتژمێر ٦ی بەیانییەوە، ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران هێرشی ئاسمانیی کردە سەر ناوچە شاخاوییەکانی کوردستان.

ڕێژیمی ئێران لەو هێرشەدا بۆ سەر ناوچە شاخاوییەکانی کوردستان سەرەڕای هێرشی تۆپخانەیی لە دڕۆنە ئینتحارییەکانیش کەڵکی وەرگرتبوو.