![](/weney-mallperr/1759.jpg)
کوردستان میدیا: وه‌زیری به‌رگریی ئیسراییل بۆ جارێکی دیکه نیگه‌رانیی وڵاته‌که‌ی سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی ناوکییه گوماناوییه‌که‌ی رێژیمی ئێران ده‌ربڕیوه.
ئیهوود باراک گوتوویه‌تی: له ئه‌گه‌ری بێ‌ئاکام بوونی گه‌مارۆکان، ئیسراییل هێرش ده‌کاته سه‌ر ئێران.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی یه‌دیعووت ئاخرۆنووتی ئیسراییلی، ئیهوود باراک وه‌زیری به‌رگریی سووریه له ئاخافتنێکدا وێڕای ئاماژه به بژارده‌ی نیزامی له دژی به‌رنامه‌ی ناوکیی رێژیمی ئێران گوتی: له‌وانه‌یه تلاڤیڤ سه‌باره‌ت به پاراستی ته‌ناهی و ئه‌منیه‌تی وڵاته‌که‌ی ناچار به دانی بڕیارێکی نه‌خوازراو بکرێت.
وه‌زیری به‌رگریی ئیسراییل گوتوویه‌تی: به‌رنگار بوونه‌وه له‌گه‌ڵ رێژیمی ئێرانی خاوه‌ن چه‌کی ناو‌کی، چه‌ند قات ئاڵۆزتر و مه‌ترسیدارتر ده‌بێت.
ئیهوود گوتوویه‌تی: کاری دیپلۆماتیک و گه‌مارۆی ئابووری له دژی رێژیمی تاران له‌مه‌ڕ راگرتنی به‌رنامه‌ی ناوکیی ئه‌و رێژیمه به‌س نییه.
رێژیمی ئێران له‌هه‌مبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌کانی رۆژئاوا و ئیسراییل رایگه‌یاندووه که هیچ چه‌شنه کشانه‌وه‌یه‌ک له به‌رنامه گوماناوییه ناوکییه‌که‌ی له ئارادا نییه و شێلگیرانه درێژه به پیتاندنی ئوران‌یۆم ده‌دات.
ئه‌مریکا و یه‌کیه‌تیی ئورووپا له‌سه‌رتای ساڵی ٢٠١٢ی زایینییه‌وه گه‌مارۆی نوێی دارایی و نه‌وتییان به‌سه‌ر رێژیمی ئێران داسه‌پاند و هه‌نووکه‌ش ئه‌ندامانی کۆنگره‌ی ئه‌مریکا که زۆرینه‌ی دێمۆکراته‌کان پێکی ده‌هێنن، سه‌رقاڵی په‌سند کردنی گه‌مارۆی نوێ و قورس له‌دژی رێژیمی ئیسلامیی ئێران دان.