کوردستان میدیا: یه‌کیه‌تیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران لە ساڵوەگەڕی تێرۆری شه‌هیدی ڕێبەر، دوکتور شه‌ره‌فکه‌ندی و هاوڕێیانیدا، برووسکهیەکی ماته‌مینیی بڵاو کردەوە.
لەم برووسکەیەدا هاتووە: ٢٦ی خه‌رمانان ساڵوه‌گه‌ڕی تێرۆری ڕێبه‌رێکی لێوه‌شاوه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مان و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانه، له‌م ڕۆژه‌دا تاریکپه‌ره‌ستانی نه‌زان، خوێنی ڕێبه‌ری هه‌میشه زیندووی نه‌ته‌وه‌ی کوردیان به ناحه‌ق ڕژاند و جارێکی تر ڕووی ڕه‌شی خۆیان بۆ هه‌موو جیهان ده‌رخست که چه‌ندە دڕنده و تامه‌زرۆی له‌نێوبردنی گه‌لێکی سته‌ملێکراون!
لە کۆتایشدا هاتووە: یه‌کیەتیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران به‌م بۆنه‌وه، هاودەردیی خۆی لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و خەڵكی ڕۆژهەڵات دووپات دەكاتەوە؛ هیوادارین ڕاسانییانی شۆڕشگێڕ شلگیڕانەتر لە جاران بۆ وەدیهاتنی ئامانجەكانی ڕێبەرانی شەهید لەم پێناوەدا بەردەوام بن.
ڕۆحی شەهید دوكتور شەرەفكەندی و هەموو شەهیدانی كوردستان شاد.
یەكیەتیی زانایانی ئایینیی كوردستانی ئێران
٢٣ی خەرمانانی ١٣٩٨ی هەتاوی