خۆپیشاندانەکانی خەڵکی ئەحواز شەوی ڕابردوو لە ٧ شاری دیکەی ئەحواز بەڕێوە چووە.
خەڵکی خۆپیشاندەر داوای خزمەتگوزاریی بەتایبەتی ئاوی خواردنەوە دەکەن.
لە شاری "دغاغلە" خەڵک ڕژاونەتە سەر شەقامەکان و بە ئاگرتێبەردانی تەکەر ڕێگاکانی هاتوچۆیان داخستووە.
لە شاری "خەفاجیه" خەڵک هێزەکانی سەرکوتگەرەکانی ڕێژیمی ئێرانیان گەمارۆ داوە و دژی ڕێژیمی ئێران دروشمیان وتووەتەوە.
لە زۆربەی شارەکانی دیکەی ئەحواز خەڵک ڕژاونەتە سەر شەقامەکان و دژی ڕێژیمی دروشمیان داوە.
بەهۆی نەبوونی ئاو خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیی پارێزگای ئەحوازی گرتووەتەوە. هەتا ئێستا چەندین هاووڵاتیی عەرەب بە تەقەی هێزەکانی ڕێژیمی ئێران گیانیان لەدەست داوە.
ئەو خۆپیشانداندانە لەلایەن نەتەوەکانی دیکەی ئێران وەک: "تورک، کورد، بەلووچ، تورکمەن و لوڕ" پشتیوانی لێ کراوە.
هاوکات دەزگای ڕێکخستنی حیزبی دێموکرات بە بڵاوکردنەوەی تراکت و دروشمی تایبەت داوای لە خەڵک کردووە کە پشتیوانی لە خۆپیشاندانەکانی ئەلئەحواز بکەن.