کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یەک حەووتویە نانمان نەخواردووە

12:00 - 23 خاکەلێوه 2719

کوردستان میدیا: خەڵکی لێقەوماوی بەخشی میربەگی لوڕستان، لە دۆخێکی نالەبار بێئاو و خواردەمەنی بەسەر دەبن.

خەڵکی لافاولێدراوی گوندی نورئاباد، لە بەخشی میربەگی شاری دۆڵفان، سەر بە پارێزگای  لوڕستان، لە ڕۆژی دوشەممە، ١٩ خاکەلێوە، بەبێ ئاو و خواردەمەنی مانەتەوە و لە لایەن ڕێژیمەوە هیچ ئاوڕێکیان لێ نەدراوەتەوە.

لە گرتەیەکی ڤیدئۆییدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو بووەتەوە، خەڵکی گوندی نورئابادی بەخشی میربەگی پارێزگای لوڕستان باس لەوە دەکەن، کە  هێلی کۆپتری ڕێژیم بەسەر ئێمەدا تێپەڕی و تەنیا چاوییان لێ کردین و فیلمبەرداریان کردین و ئاوڕێکیان لەم گوندە نەدایەوە و هەتا ئێستا لە لایەن ڕێژیمەوە هیچ یارمەتییەکمان پێ نەکراوە و تەنانەت ئاو و خواردەمەنیشمان نییە و "ماوەی یەک حەوتوویە نانمان نەخورادووە".

لە دوای ڕوودانی لافاوە بەهێزەکان لە هەندێک لە پارێزگاکانی کوردستان و ئێراندا، بەتایبەتی لە پارێزگای لوڕستان، کە زەرەر و زیانێکی زۆر بە ماڵ و حاڵی خەڵکی ئەم ناوچانە کەوت، هەتا ئێستا زۆربەی خەڵکی لافاولێدراوی کوردستان و ئێران، تەنانەت کەمترین پێداویستیشیان بۆ دابین نەکراوە و لە دژوارترین دۆخدا ژیان بەسەر دەبەن.

ئەوە لە حاڵێکدایە، کە کاربەدەستانی ڕێژیم جیا لەوەی کە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکان نادەن و بە هانای خەڵکەوە ناچن، پێش به یارمەتییەکانی خەڵکیش دەگرن و هەڕەشەیان لێ دەکەن.