کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یەک شانە هێلکە بوو بە ٥٠ هەزار تمەن

10:49 - 15 بەفرانبار 2720

لە ڕەوتی گرانییەکان لە کوردستان و ئێران، ئەمجارە نرخی هەر شانە هێلکەیەک بووەتە ٥٠ هەزار تمەن، بە واتایەکی دیکە هێلکەیەک بە ١ هەزار و ٦٠٠ تمەنه.

لە ماوەی ڕابردوودا، دیسانەوە شەپۆلێکی نوێی گرانی بازاڕەکانی ئێران و کوردستانی بەگشتی گرتووەتەوە و خەڵکی کوردستان و ئێران ڕۆژانە شاهیدی ڕەوتی چوونە سەرەوەی نرخی شتومەکە خواردەمەنییەکانن.

ئەگەرچی نرخی پەسەندکراوی دەوڵەتی بۆ هەر شانە هێلکەیەک ١٤ هەزار و ٥٠٠ تمەن دیاری کرابوو، بەڵام لە هیچ شوێنێک بەو نرخە بەدەستی خەڵک ناگات.

هەندێک لە بازاڕییان و بەرهەمهێنەرانی کێڵگە پەلەوەرییەکان وتوویانە، هۆی سەرەکیی گرانی و چوونەسەرەوەی نرخی هێلکە بۆ دابەزینی بەرهەمهێنانی ئەو بەرهەمە دەگەڕێتەوە.

هۆکارێکی گرانبوونی هێلکە دەگەڕێتەوە بۆ هەناردەکردنی ناستاندارد و لەڕادەبەدەر لەلایەن مافیاکانی بازرگانیی ڕێژیمەوە بۆ وڵاتانی ناوچەکە و هۆیەکی دیکە، گرانبوون و نەبوونی دانەوێڵە و خۆراکی پێویستی کێڵگە پەلەوەرییەکانە.