کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یەک لەسەر سێی قوتابییان لە ئێراندا بێسەوادن

17:19 - 23 رەشەمه 2720

وەزارەتی پەروەردە و بارهێنانی ڕێژیم لەجیاتیی فێرکاری، بیری بەناو شەهیدبوون لە مێشکیاندا دەچێنێت.

"موحسێن حاجی میرزایی" وەزیری پەروەردە و بارهێنانی ڕێژیم وتوویەتی: "وەزارەتی پەروەردە و بارهێنان لەپێناو بەسەرگەیاندنی ئەرکی بنەڕەتیی خۆی، بە شێوەیەکی جیددی لەو هەوڵەدایە تا کولتووری شەهیدبوون زیاتر لە جاران لە دەروونی منداڵاندا بچێنێت".

ئەو دەربڕینانە لەحاڵێکدایە کە "مەسعوود کەبیری" ئەندامی هەیئەتی زانستیی لێکۆڵینەوەی خوێندنەوەکانی پەروەردە و بارهێنانی ڕێژیم وتبووی: "لە ڕابردوودا دەیانوت قوتابییەک دەبێ لانیکەم سەوادی خوێندن و نووسینی هەبێت و دەبێ بڵێین لە ئێستادا هەندێک لە قوتابییان بەوەندەش ناگەن واتا بە شێوەی مەزەندەکراو ٣٠ لەسەدی قوتابییان بێسەوادن و ئەمە کارەساتە".

بناخەکانی ڕێژیمی ئێران لەسەر بیرۆکەی ویلایەتی فەقیهـ وادەکات کە منداڵان وا پەروەردە بکرێن کە بۆ پاڕێزگاری لە ڕێژیم خۆیان بکەنه قوربانی.