کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یەک کیلۆ تەماتە دەگاتە ٢٠ هەزار تمەن

17:43 - 4 گەلاوێژ 2721

خۆراک لە کوردستان و ئێراندا بە جێگای ئەوەیکە نرخی دیاریکراوی هەبێت ڕۆژ بە ڕۆژ گرانتر دەبێت.

لە بازاڕدا یەک کیلۆ تەماتە ١٣ هەزار تمەنە و ئەگەری هەیە لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا بگاتە ٢٠ هەزار تمەن.

هۆکاری گرانیی تەماتە بۆ کەم‌ئاوی دەگەڕێتەوە چونکە وەرزێڕان ناتوانن بەهۆی کەم‌ئاوی تەماتە بچینن.

لە ماوەی ١٥ ڕۆژی ڕابردوودا نرخی یەک کیلۆ تەماتە ٣٠ هەتا ٤٠ لەسەد گرانتر بووە.

"سەعید محەممەدی" سەرۆکی ئەنجومەنی تەماتەکارانی ئێران وتوویەتی: "ئەگەر کیلۆی تەماتە بگاتە ٢٠ هەزار تمەن دیسانەوە نرخێکی گونجاوە".

جیا لە تەماتە و سەوزیجات گۆشتی مریشک نرخی بەرز بووەتەوە. گۆشتی سوور لە سەقز کیلۆی ١١٠ هەزار تمەنە و گۆشتی سوور بێ هێسک نرخەکەی گەیشتووەتە ١٥٠ هەزار تمەن.