کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یەک کیلۆ مریشک ٢٦ هەزار تمەنە

12:28 - 24 رەزبەر 2720

گۆشتی مریشک لە بازاڕەکانی کوردستان و ئێراندا ٢٦ هەزار تمەنە و ڕووی لە گرانبوونیش دایە.

پێشتر کاربەدەستانی ڕێژیم ڕایانگەیاندبوو نرخی گۆشت بەرز نابێتەوە و نرخێکی دیاریکراوی دەبێت بەڵام ئێستا یەک کیلۆ گۆشت ٢٦ هەزار تمەنە.

سەرەڕای ئەوەیکە نرخی گۆشت لە بازاڕەکانی ئێراندا نرخی زێڕین تۆمار دەکات، کاربەدەستانی ڕێژیمیش باس لەوە دەکەن کە بەرزبوونەوەی نرخی گۆشت تەنیا شتێكی کاتییە و لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا کۆنتڕۆڵی نرخەکەی دەکەین.

 کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران هۆکاری گرانبوونی گۆشتی مریشک لە بازاڕدا بۆ نرخی دراو، گرانبوونی دان و خۆراک دەگەڕێننەوە.

نرخی گۆشت لە شارەکانی کوردستان بەردەوام ڕووی لە هەڵکشان دایە بەڵام هەتا ئێستاش کاربەدەستانی ڕێژیم هیچ ڕێگایەکی گونجاویان بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی گرانی پێ نەبووە .