ڕۆژی ١ی جۆزەردان بەرابەر لەگەڵ ٢٢ی مەی لەلایەن لێژنەیەکی پێکهاتوو لە کۆمەڵێک لە دەستنووسناسان، مێژووناسان، زمانناسانی زمانە دێرینەکان، نووسەر و لێکۆڵەرانی کورد، وەکوو ڕۆژی دەستنووس و بەڵگەنامەی کوردستان دیاری کرا.
لێژنەی دیاریکردنی ڕۆژی دەستنووس و بەڵگەنامەی کوردستان ڕایانگەیاندووە: "ئێمه وهکوو لێژنەی دیاریکردنی ڕۆژی دەستنووس و بەڵگەنامەی کوردستان، لەسەر بنەمای ڕێکەوتی مانگ و ساڵی نووسینی یەکێک لە ٣ قەواڵەکەی هەورامان، دوای چەندین کۆبوونەوە و دانیشتن و لێکۆڵینەوە و گۆڕینەوەی ڕا و بۆچوون لەنێوان ئەندامانی لێژنەدا، ئەو ڕۆژەمان دیاری کرد".
ئەو لێژنەیە زیادی کردووە: "ئێمە بۆ دانانی ڕۆژی سەمبۆلیکی دەستنووس و بەڵگەنامەی کوردستان پشتمان بەو چەند بەڵگە نووسراوەیە بەستووە کە لەسەر خاکی ئێمە و بۆ مەبەستی گرێبەستی کڕین و فرۆشتنی پارچە ڕەزێ لە ههورامان نووسراوەتەوە و تا ئێستەش ماونەتەوە. لە ئەنجامی هاوڕایی و هاوئاهەنگیی ئەو چەند کۆبوونەوە و وتووێژە، لێژنەی ناوبراو ڕۆژی ١ی جۆزەردانی کوردی بهرابهر لەگەڵ ٢٢ی مەی مانگی زایینی کە دەکەوێتە نێو وەرزی خۆشی بەهاری کوردەواری، بە ناوی ڕۆژی دەستنووس و بەڵگەنامەی کوردستان دیاری کرد".
لێژنە و دەستەی دیاریکردنی ڕۆژی دەستنووس و بەڵگەنامەی کوردستان "بەپێی ڕیزبەندی ئەلفوبێ" بریتین لە:
١- ئەحمەد موسەنیفی، ئەندامی بەشی دەستنووسی دامەزراوەی موسەنیف و ئەندامی کەلەپووری کوردیی ڤەژین ــ مەریوان.
٢- ئیدریس پیری، نووسەر و لێکۆڵەر، دەستنووسناس و بەرپرسی کتێبخانەی دیجیتاڵی دەستنووسی کوردی ــ وڵاتی ئاڵمان.
٣- ئیرەج مورادی باقلاوایی، نووسەر و لێکۆڵەر، بەرپرسی دەستنووسخانەی دیجیتاڵی باقلاوا ــ سەردەشت.
٤- ئێسماعیل شەمس، مێژووناس و مامۆستای زانکۆی تەباتەبایی و بەرپرسی بەشی کوردیی دایرە-المعارف ئیسلامی ــ تاران.
٥- بێهروز ئەنساری، وتەبێژ و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی جیهانی کورد ــ وڵاتی ئاڵمان.
٦- تەحسین ئیبراهیم دۆسکی، توێژەر و نووسەر و ئەرشیڤداری دەستنووس لە بادینان – دهۆک.
٧- حسێن زانا، شارەزا لە بواری دەستنووس و ئهرشیڤدار- ئەستەمبۆڵ.
٨- خالید سادینی، نووسەر و توێژەری بواری وێژەی کرمانجی ــ وان.
٨- خەیڕۆڵڵا ئاجار، مامۆستای زانکۆ و چالاکی دەستنووس- ماردین.
١٠- ڕزگار تەیب جەباری، توێژەر و خاوەنی ئەرشیڤی بەڵگەنامە و دەستنووس – هەولێر.
١١- ڕەفێق ساڵح، ئەندامی دەستەی دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری بنکەی ژین بۆ بووژاندنەوەی کەلەپووری. بەڵگەنامەیی و ڕۆژنامەوانیی کوردی ــ سلێمانی.
١٢- زەفەر ئۆنۆر، دەستنووسناس و مامۆستای زانکۆ - غازی عەنتاب.
١٣- سەباح جەباری، شارەزا و زمانناسی زمانە دێرینەکان ــ پاوە.
١٤- سەمەن¬ناز عەباسی، ئەرشیڤداری بەڵگە و دەستنووس ــ دێولان.
١٥- عەبدوڵڵا حەبیبی، نووسەر و لێکۆڵەر و چالاکی بواری دەستنووس ــ نۆدشە.
١٦- عەبدوڕەحمان ئەداک، مامۆستای زانکۆ و چالاکی بواری دەستنووس ــ ماردین.
١٧- عەلیڕەزا خانی، نووسەر و مامۆستای ئەدەبیات و چالاک لە بواری دەستنووسی ناوچەی ئیلام و کرماشان ــ ئەیوان.
١٨- فەرهاد عێزەتی¬زادە، نووسەر و توێژەری بواری شانامە و دەستنووسناسی ئیلام و کرماشان – ئاڵمان.
١٩- فەنەر ڕۆژبەیانی، دەستنووسناس، نووسەر و توێژەر ــ عەفرین.
٢٠- کاروان عوسمان خەیات، نووسەر و خاوەنی ئەرشیڤی دەستنووس و بەڵگەنامە – کەلار.
٢١- موحەممەد ڕەشید ئەمینی، نووسەر و لێکۆڵەر و چالاکی بواری دەستنووس ــ پاوە.
٢٢- موحەممەد زاهیر ئەرتەکن، شارەزای بواری دەستنووس – بیبگۆڵ.
٢٣- موحەممەد سابر شێخ مووس، خوێندکاری دکتۆرا و پسپۆڕی بواری دەستنووس ــ قامیشلۆ.
٢٤- موحەممەد عەبدوڵڵا پێنجوێنی، مامۆستای زانکۆ شارەزای بواری دەستنووس- سۆران.
٢٥- موحەممەد عەبدولی، نووسەر و لێکۆڵەر و دەستنووسناس، بەرپرسی گۆڤاری کەشکۆڵ ــ مەهاباد.
٢٦- موحەممەد عەلی قەرەداغی، نووسەر و لێکۆڵەر، دەستنووسناس و خاوەنی ئەرشیڤ ــ سلێمانی.
٢٧- موحەممەد غەریب فەیزی، ڕۆژنامەوان و یارمەتیدەری ڕاگەیاندنی لیژنە.
٢٨- موستەفا ئۆزتورک، مامۆستای زانکۆ و چالاک لە بواری بەڵگەنامە و دەستنووس ــ ماردین.
٢٩- نەوید نەقشبەندی، مامۆستای زانکۆ و ئەندامی توێژینگەی کوردستانناسی زانکۆی کوردستان ــ سنە.
٣٠- هەردی مەهدی میکە، مامۆستای زانکۆ و بەڕێوەبەری ناوەندی کوردستان بۆ دۆکیۆمێنت و لێکۆڵینەوەی ئەکادمی ــ زانکۆی سلێمانی.
٣١- هێرش کەماڵ ڕێکانی، بەڕێوەبەری سەنتەری قوبەهان و بەرپرسی گۆڤاری نیژەن ــ دهۆک.
٣٢- هێمن عومەر خۆشناو، مامۆستای زانکۆ و بەرپرسی دەستنووسخانەی زانکۆی سۆران.
٣٣- یوسف بالوکەن، شارەزای دەستووس و مامۆستای زانکۆ ــ یۆزغات ئەنکارا.