کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یەکیەتی پیشەیی مامۆستایانی کوردستانی ئێران پیرۆزبایی نەورۆز و کرانەوەی تیشکیان کرد

10:29 - 1 خاکەلێوه 2719

کوردستان میدیا: یەکیەتی پیشەیی مامۆستایانی کوردستانی ئێران لە بەیاننامەیەکدا بە بۆنەی ساڵی نوێ و دەست بە کار بوونەوەی تەلەفزیۆنی تیشک پیرۆزباییان لە هەموو خەڵکی کوردستان کرد.

دەقی بەیاننەمەکە:

بەیاننامه و پیرۆزبایی نەورۆزی ٢٧١٩ی کوردی یه کیەتیی پیشەیی مامۆستایانی کوردستانی ئیران به بۆنەی نەورۆز و  دەست به کاربوونی دووبارەی تیشک له هەموو گەلی کورد به تایبەتی کوردستانی ڕۆژهەڵات

 نەورۆز هێمای ئازادی و ژیانەوەی ژیان و هەروەها هیمای ڕەنگاوڕەنگبوونی شاخ و تەلان و ڕووبار و کانیاوەکان، هێمای ئادار و غەم و سێدارەی خاکەلێوەی کۆمارەکەی مەهاباد و هەروەها پێنج هەزار پەرپەربوونی گوڵی شارەکەی بووکی شارەزووری هیرۆشیمای کوردستانه. نەورۆز بۆ گەلی کورد له وەتەی مێژوو هەیه شان به شانی گەلی کورد زاڵبوونی خۆی به سەر ڕەشەبا و تاریکیدا نیشان داوه، لەیەک ڕەستەدا نەورۆز و فەلسەفەکەی لە کوردەواریدا لەگەڵ گەلی کورد پێکەوە گرێدراوە .

 نەورۆز سۆمای ئازادی، ئەو بنەما کلتورییە و ڕەشبەڵەکی ڕەنگەکان و پڕ بایەخەیە که چوار بەشی کوردستان دەکاتە یەک و هەروەها قووتابیان و قووتابخانەکان و مامۆستایان بەستەڵەکی زۆرداری دەشکنێن و سەمای ئازادی جێژن و ڕەشبەڵەک دەگرن.

یەکیەتیی پیشەیی مامۆستایانی کوردستانی ئێران پەیمانی لەگەڵ نەورۆز و هەموو ئازادیخوازان، زیندانیانی سیاسی، دایک و باوکان و شەهیدان دووپات دەکاتەوه که لەسەر چالاکی و کاری زانستیی پەروەرده و له قاودانی هەموو کارە نامرۆڤایەتییەکانی سیستمی ئاخوندی دەرێغی ناکات و هەموو کات لەگەڵ شار و شاخ و پەەوردەی جیهانی و ڕێکخراوه نێودەوڵەتییەکان هاوکار بێت.

هەر لێرەوه پێرۆز بێت  نەورۆز و سەری ساڵی ٢٧١٩ی کوردی .

یەکیەتیی پیشەیی مامۆستایانی کوردستانی ئێران

 ٢٩ی ڕەشەمەی ٢٧١٨ی کوردی