یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی بەستنی کۆنگرەی دەیەمی خۆی ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە.
دەقی ئاگادارییەکە بەم چەشنەیە:
کوردستانییانی ئازیز!
لاوانی شۆڕشگێڕ و نەتەوەیی نیشتمان!
ڕێکخراوەکانی لاوانی هەر چوار پارچەی کوردستان!
ئێمە یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، یادگاری قوتابخانەی نەتەوەیی و شوناسخوازیی کۆمار تا ئەمڕۆ و لە مێژووی ۷٥ ساڵەی تەمەنماندا بەردەوام هەوڵمان داوە وەفاداری ڕێگا و ڕێبازی دامەزرێنەرانمان بین و وەک توێژێکی زیندوو و خاوەن پۆتانسییەلی کۆمەڵگەکەمان بەشێک بین لە خەبات و جووڵانەوەی نەتەوەیی دێموکراتیکی کوردستان، لاوان توێژێکی خاوەن هەڵوێست و نوێخوازی وڵاتەکەمانن کە دەبێ ئەو توانایی و هێزەیان لە چوارچێوەیەکی ڕێکخراوەیی دێموکراتیک و نەتەوەخوازدا تەیار بکرێت و ئێمە لە یەکیەتیی لاواندا ئەو شانازییەمان هەیە بەشێک بین لەو چوارچێوە دێموکرات و نەتەوەییە.
یەکیەتیی لاوان لە سۆنگەی باوەڕمەندی بە بنەما و پرەنسیپە دێموکراتیک و ڕێکخراوەییەکان بەردەوام کۆنگرەی خۆی لە ڕاستای نوێبوونەوە و بەهێزترکردنی خۆیدا گرتووە و هەنووکەش لەژێر ناوی "کۆنگرەی لاوان گرێدەری خەباتی شاخ و شار" و بە دروشمی "لاوانی یەکگرتوو هێزی سەرکەوتوو" یەکیەتیی لاوان بەرەو کۆنگرەی ۱٠ی ڕێکخراوەیی هەنگاو دەنێت، ئێمە لە یەکیەتیی لاوان لەو ڕاستایەدا لە هەموو تاک و کەسایەتییە نەتەوەیی و دێموکرات و دڵسۆزانی کورد و کوردستان لە نێوخۆ و دەرەوە و هاوکات سەرجەم ڕێکخراوەکانی تایبەت بە لاوان لە چوارپارچەی کوردستان دەخوازین کە تێبینی و پێشنیار و ڕاسپاردەکانی خۆیان لە ڕاستای دەوڵەمەنترکردنی کۆنگرەکەمان بنێرن تاوەکوو پێکەوە بەرەو بەشدارییەکی بەتواناتر و چالاکانەتری لاوان لە خەباتی نەتەوەکەماندا هەنگاو بنێین.
بە سپاسەوە
کومێتەی ئامادەکاریی دەیەمین کۆنگرەی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئیران
پێشنیارەکانتان بۆ ئەم ئیمەیلەی خوارەوە بنێرن: