کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان و حیزبی دێموکرات دیداریان پێکهێنا

17:04 - 11 رێبەندان 2720

شاندێکی مەڵبەندی ۱٤ی ڕێکخستنی "یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان" (PUK) سەردانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد.

ڕێکەوتی ۱۱ی ڕێبەندانی ۱۳۹۹ی هەتاوی شاندێکی مەڵبەندی ۱٤ی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرپەرەستیی ''هیوا سۆفی بەکر''، کارگێڕ و بەرپرسی پێوەندییەکانی مەڵبەند، سەردانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد.

شاندی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان لەلایەن وەڤدێکی حیزبی دێموکرات بە سەرپەرەستیی ''فواد خاکی بەیگی'' ئەندامی دەستەی کارگێڕیی حیزبەوە پێشوازییان لێکرا.

لەو دیدارەدا لەلایەن وەڤدی مەڵبەندی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان پیرۆزبایی کۆتاییهاتنی سەرکەوتووانەی کۆنگرەی یەکیەتییەکانی لاوان و خوێندکارانیان کرد و دواتر وێڕای سپاسی حیزب بۆ سەردانی وەڤدی میوان باس لە کاری هاوبەشی ڕێکخراوەیی کرا و پێویستیی یەکگوتاری لەم هەلومەرجە سیاسییەی ناوچەکەدا بە ئەرکی هەنووکەیی هەموان زانرا.

لەو دیدارەدا بەرپرسانی ڕێکخراوەکانی ژنان، خوێندکاران و لاوانی دێموکرات و کۆمیتەی زاگرۆسی حیزبی دێموکرات و بەرپرسی پێوەندییەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە بەشدار بوون.