کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یەکیەتیی ئورووپا سزاکانی بۆ سەر پێشێلکەرانی مافی مرۆڤ لە ئێراندا درێژە کردەوە

13:38 - 20 خاکەلێوه 2719

کوردستان میدیا: یەکیەتیی ئورووپا، سەزاکانی  بۆ سەر هێندێک لە کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران، بە هۆی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ئێراندا بۆ ماوەی یەکساڵ درێژ کردەوە.

ڕوژی دووشەممە، ١٩ی خاکەلێوە، یەکیەتیی ئورووپا لە بەیانییەکدا، بۆ ماوەی ساڵێک سزاکانی خۆی دژی ٨٢ کەسی حەقیقی و کەسێکی حقووقی درێژ کردەوە.

ئەو بڕیارە لە لایەن وەزیرانی دەرەوەی  ٢٨ وڵاتی ئورووپایی لە وڵاتی لۆکزامبۆرگ درا.

سزاکانی یەکیەتیی ئورووپا بریتین لە: قەدەغەکردنی هاتووچۆی ئەو کەسانە بۆ خاکی ئورووپا، بلۆککردنی دارایییەکانیان لە وڵاتانی ئەندامی یەکیەتیی ئورووپا و فرۆشتنی کەرەستەگەلێکی قەدەغە کردووە، کە بۆ سەرکوتی خەڵک یا بەدواداچوونی پەیوندییە موخابەراتییەکان بەکار دەهێنرێن.

یەکیەتیی ئورووپا، گەمارۆوەکانی بۆ سەر پێشێلکەرانی مافی مرۆڤ لە ئێراندا لە مانگی خاکەلێوەی ساڵی ٩٧ی هەتاوی، بۆ ماوەی یەکساڵ پەسەند کردبوو.

ئازادیی ڕادەربڕین، گرتنی كۆڕ و كۆبوونەوە، ئەشكەنجە و هەڵسوكەوتی نەشیاو، سەپاندنی سزای نادادپەروەرانە، پێشێلكاریی دژی گەلانی ئێران، مافی ژنان، مافی پاراستنی چوارچێوەی ژیانی تاكەكەسی، مافی خوێندن و ئێعدام لە ئێراندا، بەردەوام لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە پێشێل کراون.