کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یەکیەتیی پیشەیی مامۆستایان لە پەیامێکدا پشتیوانی لە ناڕەزایەتیی مامۆستایان دەربڕی

10:30 - 23 بەفرانبار 2721

یەکیەتیی پیشەیی مامۆستایانی کوردستانی ئێران لە پەیامێکدا وێڕای پیشتیوانی لە ناڕەزایەتی ٢٣ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی مامۆستایان، داوای لە مامۆستایانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کردووە کە تێکەڵ بە ناڕەزایەتییەکانی مامۆستایان ببن و بۆ ویستە ڕەواکانیان بێنە سەر شەقام و دەنگی ناڕەزایەتیی هەڵبڕن.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان!

مامۆستایانی ئازیز!

لە ئیستادا لە ئێران و کوردستان، دەنگی مامۆستایان  بووەتە دەنگی مافخۆازیی و ئازادی و ژیانەوە و ڕاسانەوە  بۆ مافە ڕەوا و ویستەکانی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگه و هەروەها بووەتە گزینگی خۆر لە ئاست مۆتەکەی ڕەشی سیستمی نادادپەروەریدا.

یەکیەتیی پیشەیی مامۆستایان کوردستانی ئیران وێڕای پیشتیوانی لە ناڕەزایەتی ٢٣ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی مامۆستایان داوا لە مامۆستایانی کوردستانی ڕۆژهەڵات دەکات تێکەڵ بە ناڕەزایەتییەکانی مامۆستایان ببن و بۆ ویستە ڕەواکانیان بێنە سەر شەقام و دەنگی ناڕەزایەتی هەڵبڕن.

بە یەکدەنگی و یەکڕێزی و پیشتیوانیی خۆمان بەو خاڵانەی خوارەوە دووپات دەکەینەویە:

- وەدیهێنانی مافەکانی پیشەیی مامۆستایان لە ئاستی مووچە و مافه پیشەییەکان

- وەدیهێنانی مافەکانی مامۆستایانی خانەنشین لە ئاستی مووچە و مافەکانی پیشەیی

- ئازادیی تەواوی مامۆستایانی بەندکراو لە بەندیخانەکانی ڕێژیم بە تایبەت مامۆستای زمانی کوردی زارا محەممەدی.

- ڕەچاوگڕتنی تەواوی سەندی ٢٠٣٠ یونسکۆ لە پەروەردە و بارهێنانی ئێراندا

- گۆڕینی تەواوی ''سند تحول بنیادی''

-خۆێندن بە زمانی زگماکی نەتەوەکانی ئێران.

- خۆێندنی خۆڕایی بۆ قوتابییان و ستانداردکردنی قوتابخانەکانی لە ئاستی جیهانیدا.

یەکیەتیی پیشەیی مامۆستایانی کوردستانی ئێران

 ٢٢ی بەفرانباری ١٤٠٠هەتاوی