کوردستان میدیا: بە بۆنەی دەستپێکی سەری ساڵی نوێی خوێندن لە کوردستان و ئێران‌دا، یەکیەتیی پیشەیی مامۆستایانی کوردستانی ئێران پەیامێکیان بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکەیان بەم چەشنەیە:
په‌یامی یه‌کیه‌تیی پیشه‌یی مامۆستایانی کوردستانی ئێران، بۆ ساڵی خوێندنی ١٣٩٩-١٣٩٨ی هه‌تاوی له قوتابخانه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
سه‌ره‌تا به بۆنه‌ی كرانه‌وه‌ی قوتابخانه‌كان له كوردستان و ئێران له ناخی دڵمانه‌وه پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی قوتابییان و خوێندكاران و مامۆستایانی سه‌نگه‌ری زانست ده‌كه‌ین. هیوادارین ساڵی تازه‌ی خوێندن، ساڵی سه‌ركه‌وتن و وه‌دیهاتنی ئامانج و مافه ڕه‌واكانی گه‌لی كورد بێت.
هاونیشتمانییانی خۆشه‌ویست!
هه‌ر وه‌ک ده‌زانن دوای کۆتاییهاتنی پشووی هاوینه، وه‌رزی نوێی خوێندن ده‌ست پێده‌کات. ده‌ستپێکردنی وه‌رزی نوێی خوێندن، هاوکاته له‌گه‌ڵ قه‌یرانێکی قووڵی ئابووری، سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی، که له ئاکامی سیاسه‌تی چه‌وت و دوژمنکارانه‌ی ڕێژیمی دژی گه‌لی و دواکه‌وتووی کۆماری به‌ناو ئیسلامی، ته‌نگی به کۆمه‌ڵانی وه‌زاڵه‌هاتووی خه‌ڵکی ئێران و کوردستان هه‌ڵچنیوه. له وه‌ها بارودۆخێکدا، بنه‌ماڵه‌کان به‌سه‌ختی پێداویستیی خوێندنی منداڵه‌کانیان دابین ده‌که‌ن و به هه‌زار ئاوات و ئاره‌زووه‌وه منداڵه‌کانیان ده‌نێرنه قوتابخانه، به‌و هیوایه قۆناغه یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی زانست و پێشکه‌وتن به سه‌رکه‌وتوویی تێپه‌ڕ بکه‌ن و داهاتوویەکی گه‌ش بۆ خۆیان ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن. به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوانیی بنه‌ماڵه‌کان، کۆی سیستمی په‌روه‌رده و فێرکاریی ڕێژیم، به‌هۆی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک قه‌یرانی به‌ربڵاو و هه‌مه‌لایه‌نه، له ئاست وه‌ها چاوهڕوانییەکدا ده‌سته‌وه‌ستانه. سیستمی په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ندگه‌را و سه‌ره‌ڕۆی ویلایه‌تی فه‌قیهـ، نه‌ته‌نیا فاکته‌ری گۆڕانکاری و پێشکه‌وتن نییه، به‌ڵکوو بۆ خۆشی بە دوژمنی سه‌ره‌کیی پێشکه‌وتن به ئه‌ژمار دێت.
سیستمی په‌روه‌رده و فێرکاری، دامه‌زراوه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ نییه، به‌ڵکوو له‌نێو به‌ستێنێکی گه‌وره‌ی ئابووری، سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیی به‌ربڵاودا هه‌ڵکه‌وتووه و له ئه‌نجامدا بووه‌ته شوێنی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجی سیاسی، ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی. که‌وابوو ئاوڕدانه‌وه له سیستەمی په‌روه‌رده به‌بێ په‌رژانه سه‌ر لایه‌نی به‌رانبه‌ر، ناته‌واوه. بۆ وێنه له بواری ئابووریدا، دوو فاکته‌ری قه‌یرانی ئابووری و زاڵبوونی ئه‌ندێشه‌ی لیبڕالی، ته‌نگی به سیستمی په‌روه‌رده هه‌ڵچنیوه و ڕووبه‌ڕووی کۆمه‌ڵێک قه‌یرانی چاره‌سه‌رنه‌کراو بووه‌ته‌وه. فاکته‌ری قه‌یرانی ئابووری له ئاکامی گه‌نده‌ڵی و به‌تاڵانبردنی سه‌روه‌ت و سامانی وڵات له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی دز و جه‌رده و بنه‌ماڵه و خزم و که‌سه دواکه‌وتووه‌کانیانه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه. سه‌رباری ئه‌م هۆکاره، فاکته‌ری ته‌حریمی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانانی، له ئاکامی سیاسه‌تی شه‌ڕخوازانه و تێرۆریستیی ڕێژیم ڕوو به وڵاتانی ده‌ره‌وه، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له دابینکردنی لانیکه‌می پێداویستییه‌کانی خوێندن بۆ قوتابییان ده‌سته‌وه‌ستان بێت. سه‌باره‌ت به فاکته‌ری دووهه‌م ده‌بێ بوترێت، له ئه‌نجامی زاڵبوونی ئه‌ندێشه و هزری لیبڕالی به مه‌به‌ستی قازانج و به‌رژه‌وه‌ندیی تاقمێکی هه‌لپه‌ره‌ست، کۆمه‌ڵێک ده‌رکه‌وته‌ی نه‌رێنی و خراپ وه‌ک دامه‌زراندنی قوتابخانه‌ی که‌رتی تایبه‌ت، پڕوپاگەندە و ئاسانکاریی به‌رده‌وام له‌م بواره‌دا، هه‌وڵدان بۆ زه‌قکردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی نموونه و بیر تیژان، به واتایەکی تر جیاکردنه‌وه‌ی قوتابیی باش و خراپ له یه‌کتر، ڕوانینی دووچاوه‌کی سیستماتیک و به‌فه‌رمی ناسینی ئه‌م دیارده‌یه، به‌گشتی دروستکردنی که‌ش و هه‌وای کێبه‌ڕکێی له‌غاو پچڕا‌و، ته‌شنه‌دان به ئه‌ندێشه‌ی هه‌ڵکه‌وته‌خوازی و پشتگوێخستنی حه‌شیمه‌تێکی زۆر له قوتابییان، دووپینگی فێرکاری به مه‌به‌ستی ده‌ربازکردنی قه‌ڵای سامناکی کونکوور و له ئاکامدا ته‌شنه‌دان به پیشه‌سازی، مه‌دره‌کی بێ ناوه‌ڕۆک و ناته‌با له‌گه‌ڵ ژیانی سه‌رده‌می لێ که‌وتووه‌ته‌وه.
له بواری سیاسه‌تدا، دوو فاکته‌ری زاڵ، واته بناژۆخوازی و زێده‌خوازیی مه‌زهه‌بی شێعه و شۆڤێنیزمی ئێرانی له‌سه‌ر بنه‌مای زمان و فه‌رهه‌نگ و مێژووی نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ست، به‌خه‌ستی له کتێبه ده‌رسی و به‌رنامه و پرۆگرامی ڕۆژانه‌ی خوێندندا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه و به‌زۆر به‌سه‌ر نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کاندا سه‌پێندراوه. له ئه‌نجامی ئه‌م دۆخه‌دا، په‌روه‌رده و فێرکاری به‌ره‌و سیستەمێکی ئایدیۆلۆژیک و سه‌ره‌ڕۆ بردووه و ئه‌وی تری وه‌کوو کورد، ئازه‌ری، به‌لووچ و... به تایبه‌تمه‌ندیی زمانی و ئایینی دیکه‌وه له کتێبه ده‌رسییه‌کاندا بوونی نییه.
له بواری کۆمه‌ڵایه‌تیشدا به هه‌مان شێوه‌ی سه‌ره‌وه، لێکترازان و بێسه‌روبه‌ره‌یی له لووتکه‌دایه. ته‌شه‌نه‌کردنی ئه‌م جۆره ڕوانینه بۆ نێو سیستمی په‌روه‌رده، فه‌رته‌نه و ئاژاوه‌یه‌کی سه‌یر و سه‌مه‌ری هێناوه‌ته گوڕێ و ناهۆمێدی و بێهیوایی باڵی به سه‌ر چالاکیی مامۆستا و قوتابیدا کێشاوه و کۆی سیستمی په‌روه‌رده‌ی به‌ره‌و داهاتوویەکی نادیار بردووه و بێ هیوایی له چڵه‌پۆپه‌ی خۆیدایه.
مامۆستایانی ئازا و به‌ئه‌مه‌گ!
هه‌ر وه‌ک به کورتی ئاماژه‌مان پێدا، له ئاکامی قه‌یرانی گشتیی زاڵ به سه‌ر وڵات‌دا، سیستمی په‌روه‌رده‌ش تووشی قه‌یرانێکی قووڵ بووه‌ته‌وه. که‌وابوو ئه‌رکی مامۆستایان له‌م ساڵه‌دا به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی ڕابردوو چه‌ند قات زیاتره. له وه‌ها هه‌لومه‌رجێکدا، ئه‌رکی مامۆستا به ته‌نیا له چوارچێوه‌ی کلاسی وانه‌وتنه‌وه‌دا قه‌تیس و به‌رته‌سک نابێته‌وه. ئه‌گه‌ر پێمان وابێت، ده‌بێ هه‌لومه‌رجێکی جیاواز له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه بێته ئاراوه و پێویسته گۆڕانکارییەکی بنه‌ڕه‌تی سه‌ر هه‌ڵبدات، هه‌ر وه‌ک چۆن تاقمێک له بیردۆزانی بواری په‌روه‌رده‌ی فێرکاریی ڕادیکاڵ وه‌کوو "پائۆلۆ فریره" و "جۆرج کاونتس" و... پێداگریی له‌سه‌ر ده‌که‌ن، ده‌بێ قوتابخانه له دوو ئاستدا ببێته مه‌کۆی مقاومه‌ت و به‌رخۆدان. له ئاستی یه‌که‌مدا، پێش هه‌موو شتێک ده‌بێ مامۆستایان له هه‌وڵی په‌روه‌رده‌ی نه‌وه‌یه‌کی ئازا، هۆشیار و بوێر بۆ داهاتوو و به‌ڕێوه‌بردنی کاروباری وڵات‌دا بن. له لایەکی تره‌وه به یه‌کگرتوویی و یه‌کڕیزیی هه‌رچی زیاتری یه‌کێتیی پیشه‌یی مامۆستایان، به ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی مه‌ده‌نی و پیشه‌یی، بردنه سه‌ره‌وه‌ی ئاستی داخوازییه‌کانی مامۆستایان و لێک‌گرێدانی خه‌باتی مامۆستایان له‌گه‌ڵ چین و توێژه‌کانی دیکه‌ی کۆمه‌ڵگا، وه‌ک خوێندکاران، ژنان، کرێکاران و نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کان و... هه‌رچی زیاتر ڕێژیم به چۆکدا بهێنن. هه‌ر وه‌ک چۆن هه‌ندێک له بیردۆزانی بواری په‌روه‌رده جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌که‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر سیستمی په‌روه‌رده بۆ وه‌دیهێنانی ئازادی و خه‌بات دژی سته‌م و هه‌ڵاواردن هه‌وڵ نه‌دات، شایانی ئه‌وه نییه ناوی فێرکاریی لێ بنێن. ده‌بێ له‌و ڕاستییه‌ش ئاگادار بین، به بوونی وه‌ها ڕێژیمگه‌لێک هیچ جۆره پێشکه‌وتن و پێشوه‌چوونێک مسۆگه‌ر نابێت و سیستمێکی په‌روه‌رده‌ی سه‌رده‌مییانه نایه‌ته ئاراوه.
قوتابییانی هۆشیار و چاوکراوه!
له هه‌موو کۆمه‌ڵگایەکی پێشکه‌وتوودا له قوتابییان وه‌کوو باسکی به‌هێزی گه‌ل و هیوای داهاتوو ده‌ڕوانن. هه‌ر بۆیه له ئێوه‌ش چاوه‌ڕان ده‌کرێت، له‌م هه‌لومه‌رجه هه‌ستیاره‌دا به کرده‌وه پاڵپشتیی مامۆستایانی خۆتان بن و ڕۆڵ و قورسایی پێگه‌ی به هێزی خۆتان نیشان بده‌ن. ده‌بێ له‌و ڕاستییه‌ش تێبگه‌ن، به‌بێ فیداکاریی نه‌وه‌یه‌کی ئازا و هۆشیار، گه‌یشتن به ئامانجه‌کان ئیمکانی نییه. هه‌ر وه‌ک پێشینییان وتوویانه، مه‌ل به باڵێک نافڕێت و ده‌ربازبوون له‌م دۆخه ناله‌باره به تاقی ته‌نیا به توێژی مامۆستا جێبه‌جێ نابێت. که‌وایه پێویسته قوتابییانیش وه‌ک لایه‌نێکی دیکه‌ی خه‌بات، شێلگیرانه و لێبڕاوانه قۆڵی لێ هه‌ڵبماڵن و بێنه مه‌یدان و ببنه پاڵپشت و یارمه‌تیده‌ری مامۆستایان. له هه‌مان کاتدا بنه‌ماڵه‌کانیان له‌مه‌ڕ ئه‌م دۆخه ناله‌باره ئاگادار بکه‌نه‌وه، تاکوو به پاڵپشتی و یه‌کڕیزیی هه‌مه‌لایه‌نه ئه‌م قوناغه هه‌ستیاره تێپه‌ڕ بکه‌ین. هه‌ر وه‌ک بۆ خۆشتان ئاگادارن، له‌م ڕۆژانه‌دا له وڵاتی "هۆنکۆنگ" خوێندکاران و خه‌ڵکی ناڕازی هاتوونه‌ته مه‌یدان و له نوێترین هه‌ڵوێستدا، قوتابییان بۆ یارمه‌تی و پشتیوانیی خه‌ڵکی ناڕازی له یه‌که‌مین ڕۆژی قوتابخانه‌دا زنجیره‌ی ناڕه‌زایه‌تیی ئینسانییان پێکهێناوه.
یه‌كیه‌تیی پیشه‌یی مامۆستایانی كوردستانی ئێران له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه كه ده‌بێ هه‌موو هاونیشتمانییان، مامۆستایان و قوتابییان له‌و ڕاستییه تێبگه‌ن، به‌بێ یارمه‌تی و یه‌کگرتوویی هه‌موو چین و توێژێکی کۆمه‌ڵگا، ده‌ربازبوون له ده‌ست دێوەزمه و شێرپه‌نجه‌ی ڕێژیمی گه‌نده‌ڵی ئاخوندی ئیمکانی نییه و به بوونی ڕێژیمێکی دڕنده و دواکه‌وتووی له‌م چه‌شنه، سیستمێکی په‌روه‌رده‌ی دێموکرات، کراوه و فره‌ڕه‌هه‌ند به دوور له هه‌ر جۆره جیاوازیی ئایینی، نه‌ته‌وه‌یی و ڕه‌گه‌زی و...، هه‌روه‌ها پێشکه‌وتنخواز و ڕوو به داهاتوو مومکین نییه.
یه‌كیه‌تیی پێشه‌یی مامۆستایانی كوردستانی ئێران
٣٠ی خه‌رمانانی ١٣٩٨ی هه‌تاوی