یه‌كیه‌تیی پێشه‌یی مامۆستایانی كوردستانی ئێران، به‌بۆنه‌ی ٣١ـەمین ساڵیادی تێرۆركرانی دوكتور"عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو" پەیامێکیان بڵاو کردەوە.
یەکیەتیی پیشەیی مامۆستایانی کوردستانی ئێران ڕۆژی هەینی ٢٠ی پووشپەڕ لە بەرەبەری ساڵیادی تێرۆرکرانی ڕێبەری گەورەی گەلی کورد دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوودا پەیامێکیان بە نیشانەی بەردەوامی و دووپاتکردنەوەی پەیمان لەگەڵ ڕێبازی ئەو نەمرە بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
له ٢٢ی پووشپەڕی ساڵی ١٣٦٨ی هه‌تاویدا، دوكتور"عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو"، سكرتێری گشتیی ئەوکاتی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران و كه‌سایه‌تیی ئاكادێمیک و مامۆستای پێشووی زانكۆكانی "پراگ" له وڵاتی "چێک" و زانكۆی "سۆربۆن" لە پاریسی پێتەختی فه‌رانسه، له‌سه‌ر مێزی وتووێژ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ویست و مافه ڕه‌واكانی نه‌ته‌وه‌ی كورد له کوردستانی ڕۆژهەڵات، له‌لایه‌ن دیپلۆمات تێرۆریسته‌كانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران له‌گه‌ڵ دوو هاوڕێی دیكه‌ی شه‌هید كران.
ئه‌گه‌ر دوكتور قاسملووی مه‌زن، ڕێبه‌ری حیزبێكی گه‌وره‌ی کوردستانی ڕۆژهەڵات و ڕێبه‌ری خه‌ڵكی كورد به بیروباوه‌ڕی جۆراوجۆره‌وه بوو، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا مامۆستایه‌كی زانكۆ بوو كه به ده‌یان قوتابیی پێگه‌یاندووه و له سه‌رده‌می خه‌باتی پێشمهرگانهشیدا دیسان وه‌ک مامۆستایه‌كی قوتابخانه، وانه‌ی شۆڕش و په‌روه‌رده‌ی به كادر و پێشمه‌رگه ده‌وته‌وه.
یه‌كیه‌تیی پیشه‌یی مامۆستایانی كوردستانی ئێران له ٣١ـەمین ساڵیادی تێرۆركرانی شەهید "دوکتور قاسملوو"ى مه‌زندا، په‌یمان له‌گه‌ڵ ڕێبازی قاسملوو و ئامانجه پیرۆزەکانی دووپات ده‌كاته‌وه و تێدەکۆشین كه خۆیندكاران و قوتابییان به وانه‌كانی دێموكراسی و ئازادی، كوردایه‌تی، عه‌داڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و نیشتمانپه‌روه‌ری بار بێنین.