کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یەکیەتیی پیشەیی مامۆستایانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە بایکۆتی هەڵبژادنەکانی ڕێژیم پەیامێکیان بڵاو کردەوە

17:15 - 26 جۆزەردان 2721

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

پەيامى لقى پارێزگاكانى "ورمێ و سنه" يەكيەتىی پيشەيى مامۆستايانى كوردستانى ئێران بۆ بايكۆتى هەڵبژاردنەکان

کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان "مامۆستایان، خوێندکاران، ڕووناکبیران، قوتابییان، جووتیاران"

هەڵبژاردنی سەردەمیانە، یەکێک له به‌نرخترین فاکت و سەرمایه و دەسکەوتی بەشەرییە له چەندین سەدەی ژیانی مروڤ لەسەر گۆیی زەویدا، ڕێگای سەرکەوتنی ئازادی و دێموکراسی به سه ر کۆنەپەرەستی و تاریکیدا، هەروەها زاڵبوون و کاریگەربوونی چەمکەکانی ئینسانی کۆمەڵگا وەکوو ئیعتماد، شەڕەف، نامووس، ژیان، دادپەروەری، مافی مروڤ هەموو چینو وتوێژەکانی کۆمەڵگا له کۆمەڵگاکانی جیهانی پێشکەوتوو دا.

بەڵام و ئاخوو له سیستەمی "ئیعدام، قەتڵ، وێرانی، تێرۆریستی ئاخوندی ولایەتی فەقیهی کۆماری ئیسلامیی ئێران، چەمکەکانی ئازادی، ژیان، بنەماڵه، خوێندن، زانیاری، دادپەروەری، پەروەردە تەندروستی" هەر بەوەشەوە ماون.

 مامۆستایان و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بەشداری نەکردن و بایکۆتکردنی شانۆی هەڵبژاردنی سەرکۆماری و شۆرای شار و گوندەکان ژیانەوەی ئازادی و پەروردەیی "سەردەمیانە، دێموکراسی، دادپەروەری و مافی نەتەوەییە".

لێرەدا داوا لە هەموو مامۆستایان و قوتابیان و بنەماڵه و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەکەین که بەهەر شێوەیەک بۆیان دەکرێت شانۆی هەڵبژاردن بایکۆت بکەن و چی تر تەندووری دوژمنی ئینسانییەت گەرمتر و پڕ گڕتر نەکەن براوە ئەوەیە که خۆبەربژێرکردن و بەشداریکردن خیانەت به مافی چارەنووسی خەڵکی کوردستان له ڕۆژهەڵات دەزانین، بایکۆتکردن ڕێزلێنان لە "خوێنی شەهیدانی ئازادیی کورد و کوردستان، زیندانیانی سیاسی، بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ژیانەوەی هەموو چەمکەکانی ئینسانی و سەردەمیانه" دەزانین خەبات له ڕێگای ئازادی و دێموکراسی کوردستان پڕ ڕێبوار و گەشاوه بێت.

یەکیەتیی پیشەیی مامۆستایانی کوردستانی ئێران

لقى پارێزگاكانى ورمێ و سنه

٢٤جوزه‌ردانی ٢٧٢١ی کوردی