کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یەکیەتیی ژنان سەردانی گڵکۆی شەهیدانیان کرد

17:56 - 14 خاکەلێوه 2722

یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە جێژنیکان بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی کوردستان سەردانی گڵكۆی شەهیدانیان کرد.

یەکیەتیی ژنانی دێموکرات لە جێژنیکان بە مەبەستی پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان سەردانی مەزاری شەهیدانیان کرد و لەگەڵ ئامانجەکانی شەهیدانی سەرجەم کوردستان پەیمانیان نوێ کردەوە.

یەکیەتیی ژنان لەو سەردانە گوڵی سووریان لەسەر گڵکۆی شەهیدان داناوە.

ئەو چالاکییە بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە ڕۆژی شەهیدانی کوردستان ئەنجام دراوە.

ڕێکەوتی ١٠ی خاکەلێوەی ١٣٢٦ی هەتاوی "قازی محەممەد" و هاوڕێیانی لەلایەن ڕێژیمی پەهلەوی ئێعدام کران.

دواتر ئەو ڕۆژە وەک ڕۆژی شەهیدانی کوردستان دیاری کراوە و لە ڕۆژەدا خەڵکی کوردستان سەردانی گڵکۆی شەهیدان دەکەن و پەیمان لەگەڵ ئامانجەکانیان نوێ دەکەنەوە.