ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٤ی ڕەشەمە، یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی ٧٦ـەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی ئەو ڕێکخراوەیە ڕێوڕەسمێکی تایبەتی بەڕێوە برد.
ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوەیی "ئەی ڕەقیب" و ڕاگرتنی ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێ کرد.
پاشان "شنە دروودگەر" سکرتێری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران پەیامێکی بەم بۆنەوە پێشکەش کرد.
پاش پێشکەشکردنی پەیامەکە گۆرانییەک لەلایەن "مەریەم یووسفی" پێشمەرگەی کوردستانەوە پێشکەش کرا.
دوای ئەو بڕگەیە خەڵاتی "میناخانم قازی" لەلایەن "شنە دروودگەر" پێشکەش بە "هاوڕێ ئیسماعیلی" کرا.
پاشان شێعرێک لەلایەن "ماریا وەیسی" لەژێر ناوی "پێشمەرگە" خوێندرایەوە و گۆرانییەکیش لەلایەن "نیزام سەجادی" پێشکەش کرا.
لە بڕگەیەکی دیکەی ڕێوڕەسمەکەدا ڕێز لە بەڕێوەبەریی پێشووی یەکیەتیی ژنان گیرا و لەلایەن "شنە درودگەر" سکرتێری رێکخراو لەوحی رێزلێنانیان پێشکەش کرا، بڕگەی دووەمی رێزلێنانەکە تایبەت بوو بە رێز گرتن لە ئەندامانی چالاکی کۆمیتەکانی رێکخراو هەروەها ئەندامانی چالاکی بەشی راگەیاندن کە لەلایەن "سەیران عیزەتی" جێگر سکرتێری رێکخراو پێشکەش کرا.
دواتر "زەینەب عەسری" وەکوو نوێنەری ئەمنییەت و "کوێستان محەممەدی" نوێنەری کچانی شاخ لەلایەن "فەریدە محەممەدزادە" لەوحی ڕێزلێنانیان پێشکەش کرا.
هەروەها دێکۆمێنتێک لەسەر ژیانی خاتوو" هاوڕێ ئیسماعیلی" پێشکەش کرا.
لە کۆتاییدا سێ چەپکە گوڵ وەکوو ڕێزلێنان لەلایەن کچانی دەزگای فەرماندەیی، دەستەی کارگێڕی و یەکیەتیی لاوان پێشکەش بە یەکیەتیی ژنان کرا.