کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یەکیەتیی ژنانی دێموکرات لەگەڵ وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان کۆ بووە

10:36 - 15 رێبەندان 2720

هەیئەتی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەردانی وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستانیان کرد.

ڕۆژی سێشەممە ١٤ی ڕێبەندان، هەیئەتێکی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستیی "شنە دروودگەر" سکرتێری ئەو ڕێکخراوە، لە سەردانێکی فەرمیدا لەگەڵ "محەممەد سەعید عەلی" وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان کۆ بوونەوە.

"شنە درودگەر"، ئامانجی ئەم سەردانەی دروستکردنی پەیوەندی بە مەبەستی بەرەوپێشبردنی کاری ڕێکخراوەیی ژنان ڕاگەیاند.

هەیئەتی یەکیەتیی ژنان لەم سەردانەدا کتێبی "مێژووی ٧٥ ساڵەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران"ـی پێشکەش بە وەزارتی ڕۆشنبیری و لاوان و کرد.

هەروەها لەلایەن وەزیرەوە کۆمەڵێک کتێب پیشکەش بە کتێبخانەی یەکیەتیی ژنان کرا.