کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یەکێک لە ئاخوندە توندئاژۆکانی ڕێژیمی ئێران مرد

12:58 - 13 بەفرانبار 2720

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٢ی بەفرانبار،''محەممەدتەقی مسباح یەزدی'' ئاخۆندی توندئاژۆ و کۆنەپەرست و ئەندامی مەجلیسی خوبرەگانی ڕێژیمی ئێران لە تەمەنی ٨٦ ساڵیدا مرد.

''مسباح یەزدی'' یەکێک لە کەسانی نزیک لە ''عەلی خامنەیی'' ڕێبەری ڕێژیمی ئێران و بەرپرسی دامەزراوەی فێرکاری و توێژینەوەی خومەینی بوو، ناوبراو دژایەتیکردن لەگەڵ ویلایەتی فەقیهی بە "کوفر" ناو دەبرد، هەروەها ڕێبەریی خامنەیی لەسەرەوەی شیاویی خەڵک وەسف دەکرد.

ناوبراو یەکێک لە پشتیوانانی ''مەحموود ئەحمەدی نژاد" بوو و سەرکۆماریی ناوبراوی بە ویستی ئیمامی دوازدەهەمی شیعەکان ناو دەبرد.

ئەو ئاخوندەی ڕێژیمی ئێران کارنامەیەکی ڕەشی لە ماوەی تەمەنی خۆی لە سەردەمی دەسەڵاتداریی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران تۆمار کردووە و یەکێک لەو کەسانە بووە کە جینایەتە دژە مرۆییەکانی بە لێکدانەوەی شەرعی بە ڕەوا دەزانی.

''مسباح یەزدی'' لە وڵامی چەند پرسیارێکدا لە بابەت دەستدرێژیی جنسی لە زیندانەکان وتبووی: "دەستدرێژی بۆ سەر کچان لە زیندانەکاندا کارێکی شەرعییە و ئەم کارە بەقەد حەجێک خێری هەیە؛ هەروەها دەستدرێژی بۆ سەر ژنان و پیاوان لە زینداندا بۆ دانپێدانان ڕێگەپێدراوە".