کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یەکێک لە بکەرانی قەتڵە زەنجیرەیەکان بوو بە سەرۆکی هێزی دادوەریی ڕێژیمی ئێران

18:14 - 10 پووشپەڕ 2721

"غوڵامحوسێن مۆحسێنیی ئێژەیی" به حوکمی "عەلی خامنەیی" ڕێبەری ڕێژیمی ئێران بوو بە سەرۆکی هێزی دادوەریی ڕێژیمی ئێران.

"خامنەیی'' داوای لە "ئێژەیی" کردووە بە هەموو هێزەوە پەرە بە عەدالەت، دابینکردنی مافی گشتی، دابینکردنی ئازادییەکانی ڕەوا و بنبڕکردنی گەندەڵی بدات.

"مۆحسێنیی ئێژەیی" ساڵی ١٣٨٤ی هەتاوی بۆ ماوەی چوار ساڵ بەرپرسی وەزارەتی ئیتلاعات بووە.

پێش ئەو بەرپرسیارەتییە ناوبراو دادستانی گشتیی ئێران بووە.

لە دوای هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٨٨ و ناڕەزایەتییەکان، مەئموورانی ئیتلاعات لەژێر بڕیاری ناوبراو بە زۆرەملێ دان پێدانانیان لە دەسبەسەرکراوان وەردەگرت.

"ئێژەیی" ساڵی ٩٣ بەنیسبەت ڕووداوەکانی بەندی ٣٥٠ی زیندانی "ئێڤین" هەڕەشەی بنەماڵەی زیندانییان کرد.

"مۆحسێنیی ئێژەیی" کەسێکە دەستی لە قەتڵە زەنجیرەییەکاندا هەیە. ئامریکا و یەکیەتیی ئورووپا ناوبراویان بەهۆی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ خستووەتە لیستەی گەمارۆ ئابوورییەکانەوە.