![](/content/upload/1/news/49856_w920.jpg)
ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی گەلاوێژ، تێرۆریست پاسدار ''ڕەحیم ئاقایی پوور'' فەرماندەی پێشووی "قەرارگای هاوبەشی ڕاهیانی نووری جنووب" کە چەندین ساڵە لە سووریە و لوبنان دەستی لە کوشتنی خەڵکدا هەبووە بەهۆی تووشبوون بە کۆرۆنا کوژرا.
ناوبراو بەرپرسی ماڵی و پلانداڕێژەری کۆمیتەی بەدواداچوونی بێ سەروشوێنبووان، هاوکاری هێزەکانی سپای قودسی لە نۆژەنکردنەوەی لوبنان و سووریە و فەرماندەی قەرارگای هاوبەشی ناوەندی ڕاهیانی نوور بووە، هەروەها لە دامەزراوەی پاراستنی بەرهەم و بڵاوکراوەکانی بەناو بایەخەکانی دیفاعی موقەدەس بەرپرسیاریەتیی هەبووە.
هەر لەو پێوەندییەدا چەند ڕۆژ لەمەوبەر "حەیدەر سیرجان" یەکێک لە دەرەجەدارەکانی سپای ڕێژیم لەگەڵ دوو جێگیری و ژمارەیەک پاسدار و میلیشیای "حووسی" لە هێرشی هەوایی هێزەکانی هاوپەیمانیی عەرەبی لە بەرەی "سراوح" لە پارێزگای "مەئریب" کوژران.