کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یەکێک لە بەکرێگیراوانی ڕێژیمی ئێران لە گوندی "بۆڕیەر"ی مەریوان کوژرا

10:50 - 30 سەرماوەز 2721

ڕۆژی دووشەممە ۲۹ی سەرماوەز، یەکێک لە بەکرێگیراوانی ڕێژیمی ئێران بە ناوی "محەممەد محەممەدی" تەمەن ۳۲ ساڵ و کوڕی "حوسێن"، خەڵکی گوندی "بۆڕیەر" سەر به شاری مەریوان، لەلایەن کەس یان کەسانێکی نەناسراوەوە کوژرا.

هەتا ئێستا هیچ کەس و لایەنێک کوشتنی ئەو دەستوپەیوەندییەی ڕێژیمی وەئەستۆ نەگرتووە.

هەروەها برایەکی ناوبراو بە ناوی "حەبیب محەممەدی" لە بەڕێوەبەرانی پایگای بەسیج لە بۆڕیەرە.