کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یەکێک لە فەرماندەکانی سپای پاسداران لە "بشاگەرد"ی بەلووچستان کوژرا

11:23 - 2 رەزبەر 2721

ڕۆژی پێنجشەممە ٣١ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی، "مێهرعەلی نوروڵـڵاهی" یەکێک لە فەرماندەکانی سپای پاسدارانی بنکەی "سەگرکەن" لە شاری "بەشاگرد مەملەکەتـ"ـی بەلووچستان لەلایەن چەکدارێکی نەناسراوەوە کوژرا، پاشان ئەو چەکدارە خۆی دەرباز کردووە.

ئەو فەرماندەیە لە دوای ڕێژەی حەتووی ناسراو بە " دفاع مقدس" لە "سەردەشت" ناوەندی شاری "بەشاگرد" کوژراوە.

"مێهرعەلی نوروڵـڵاهی " ساڵی ١٣٨٣ کەسێکی بەلووچی لە گوندی "نزگەوار" سەر بەشی "گافەر" کوشتبوو، دوای ئەو ڕووداوە ڕێژیمی ئێران بە شێوەی ڕواڵەتی ناوبراو دەسبەسەر دەکات و دواتر ئازادی کردووە.