کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یەکێک لە فەرماندەکانی هەنگی سنووریی ڕێژیم لە گوڵستان کوژرا

11:23 - 5 بەفرانبار 2720

پاسدارێکی ڕێژیم بە ناوی "نەبیوڵڵا خەتیری" کە فەرماندەی گروهانی سنووریی "کەرند" لە پارێزگای گوڵستان بووە، لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە کوژراوە.

هەواڵدەرییەکانی ڕێژیمی ئێران بڵاویان کردووەتەوە کە "نەبیوڵڵا خەتیری" لەگەڵ کەسانێکی لاتولووت تووشی شەڕ بووە و بە چەقۆ کوژراوە. هەروەها دوو سەربازی دیکەش بریندار بوونە.

لەو پێوەندییەدا ستوان دووەم "حەمید عارفی" یەکێک لە مەئموورانی گەشتی کەڵانتەریی زاهیدان لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە تەقەی لێکرا و کوژرا.