کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یەکێک لە مۆرە گەندەڵەکانی ڕێژیمی ئێران وەک بەرپرسی زیندانی بۆکان دیاری کرا

17:20 - 1 بەفرانبار 2721

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا"، ڕێکەوتی ٣٠ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی، مۆرەیەکی سەر بە ڕێژیمی ئێران بە ناوی "محەممەد ڕەحمانی" لەلایەن ڕێکخراوی زیندانەکانی ئێران وەک بەرپرسی زیندانی بۆکان دیاری کرا.

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە "ڕەحمانی" پێشتر جێگری سەرۆکی زیندانی بۆکان بووە و یەکێک لە گەندەڵترین و بێ ئەخلاقترین بەرپرس و فەرمانبەرانی نێو زیندان بووە، بەو هۆیەوە زیندانی بۆکان یەکێک لەو زیندانانەیە کە بە ئاسانی مادە هۆشبەرەکانی تێدا فرۆشراوە و زیندانییان گیرۆدە بوون.

کڕین و فرۆشتنی مادە هۆشبەرەکان لە زیندانەکانی ئێران بووە بە بابەتێکی ئاسایی، بەهۆی ئەوەیکە ئەو مادەگەلە لەلایەن دەستوپەیوەندییەکانی نێو زیندانەوە دەبرێنە ژوورەوە و بەرپرسانیش هیچ بەربەستێکیان بۆ دانانێن.