کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یەکێک لە ڕێبەرانی داعش بە هێرشی ئاسمانیی ئامریکا لە سووریە کوژرا

12:33 - 22 پووشپەڕ 2722

"جۆ بایدن" سەرکۆماری ئامریکا و پێنتاگۆن ڕایانگەیاند کە "ماهیر ئەلعەقال" یەکێک لە ڕێبەرانی داعشیان بە هێرشی دڕۆن کوشتووە. بە وتەی "بایدن" نەمانی "ئەلعەقال" توانایی گرووپی داعش بۆ بەڕێوەبردنی عەمەلیات لە ناوچەکە بە شێوەیەکی بەرچاو کەم دەکاتەوە.

ڕۆژی سێشەممە ٢١ی پووشپەڕ، "دەیو ئیسترین" وتەبێژی ناوەندی فەرماندەیی پێنتاگۆن بە هەواڵدەریی "فەرانسە"ی ڕاگەیاندووە: "ئەو ڕێبەرەی داعش لە حاڵێکدا کە لە کاتی لێخوڕینی ماتۆڕسیکلێت بووە بە هێرشی دڕۆن لە نزیک جندریس لە باکووری سووریە کوژراوە".

پێنتاگۆن هەروەها وتوویەتی: "ماهیر ئەلعەقال یەکێک لە پێنج ڕێبەرانی دەسەڵاتداری داعش بووە، ناوبراو هەروەها بەرپرسی بەدواداچوون بۆ بەهێزکردنی لقەکانی داعش لە دەرەوەی سووریە و عێراقدا بووە".