کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یەکێک لە ئەندامانی دیکەی شورای شاری سەقز دەسبەسەر کرا

12:19 - 4 سەرماوەز 2720

لە درێژەی دەسبەسەرکرانی ئەندامانی شورای شاری سەقز یەکێک لە ئەندامانی ئەو شورایە بە تۆمەتی گەندەڵیی ماڵی دەسبەسەر کرا.

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٣ی سەرماوەز "ڕەزا ئەسعەدی" یەکێک لە ئەندامانی شورای شاری سەقز لە بەردەم بینای شورای ئەو شارە بە هۆی گەندەڵیی ماڵی دەسبەسەر کراوە.

ڕێکەوتی ٢ی سەرماوەز ٢ کەسی دیکە لە گەندەڵکارانی شارەداریی شاری سەقز دەسبەسەر کرابوون.

ماوەی چەندین مانگە گەندەڵییەکی گەورە لە شارەداریی شاری سەقز ئاشکرا بووە کە ڕێژەیەکی زۆر لە گەندەڵکاران دەسبەسەر کران.