کوردستان میدیا: ساریا رەسووڵزادە یەکێکی دیکە لە کچە قوتابییەکانی رووداوی ئاگرکەوتنەوەی قوتابخانەی شیناوێ گیانی لەدەست دا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ساریا تەمەن ١٠ ساڵ و قوتابیی پۆلی چواری سەرەتایی قوتابخانەی شیناوێ، دوای زیاتر لە سێ حەفتە بەربەرەکانی لەگەڵ مەرگ، بەهۆی زۆریی سووتانەکەی ماڵاوایی لە ژیان کرد.
رێکەوتی ١٥ی سەرماوەزی ١٣٩١ی هەتاوی پۆلی چواری سەرەتایی قوتابخانەی ئاوایی شیناوێ لە پیرانشار بەهۆی تەقینەوەی کوورەی نەوتی ٣٧ قوتابیی ئەو پۆلە بوون بە قوربانی.
هەتا ئێستا دوو قوتابیی بەهۆی زۆریی پلەی سووتانەکەیان گیانیان لەدەست داوە.
بە هۆی ناڵەبار بوونی باری تەندرووستی ژمارەیەک لە قوتابییە سووتاوەکانی قوتابخانەی شیناوێ بڕیارە وایه رەوانەی نەخۆشخانەی شارەکانی دیکەی ئێران بکرێن.
لەحاڵی حازردا سێ قوتابیی دیکە بە ناوەکانی ئامینە، سەمیرا مەعرووفی و موبینە رەوانەی نەخۆشخانەی شاری مەشهەد لە باکووری رۆژهەڵاتی ئێران کراون.