کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یەکەمین بڵاوکراوەی تایبەت بە هونەر لە کوردستانی ڕۆژهەڵات بڵاو کرایەوە

12:08 - 6 خاکەلێوه 2722

یەکەمین ژمارەی بڵاوکراوەیەکی تایبەت بە هونەر لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە چوارچێوەی دەمنامەدا و لەژێر ناوی "دەمنامەی هونەر" چاپ و بڵاو کرایەوە.

یەکەم ژمارەی ئەم دەمنامەیە کە بۆ سینەمای کوردستان تەرخان کرابوو، لە دووتوێی ١٣٢ لاپەڕەدا لەلایەن لێژنەی هونەریی ناوەندی نووسەرانی کوردستان ئامادە کرا و لە ڕۆژانی ڕابردوو و لە ڕۆژهەڵاتدا چاپ و بڵاو کرایەوە.

ناوەڕۆکی ئەم دەمنامەیە پاش سەروتار بریتییە لە ١٥ وتار، وتووێژ و وەرگێڕانی تایبەت بە سینەما، بەتایبەت سینەمای کوردستان و ئەمە یەکەم جارە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکراوەیەکی تایبەت بە هونەر بڵاو دەکرێتەوە.

ڕەوڕەوی ئەم دەمنامەیە لە ڕاستای خزمەت بە هونەری کوردی و هونەرمەندانی کوردستان، ئاوڕدانەوەیەک لە هونەر بەگشتی و پێناسەکردنەوەی هونەری کوردی بە شێوەیەکی زانستی و سەردەمیانە، هەروەها دەوڵەمەندکردنی سەرچاوە کوردییەکان لە بواری هونەر هەم بە شێوەی سەرهێڵ و هەم لە کتێبخانەی کوردی، هەروەها پاڵپشتیکردن و ڕێزگرتن لە هەوڵ و تێکۆشانی هونەرمەندانی کوردستانە.