کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یەکەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە وڵاتی سوێد کۆتایی پێهات

21:32 - 8 رەشەمه 2712

کوردستان میدیا: یەکەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە شاری ستوکهۆڵم پایتەختی وڵاتی سوێد بە نمایش کردنی فیلمی کوردی لەژێر ناوی ژنانی دەنگ‌بێژ و جەستەی بێ گیان کۆتایی بەکارەکانی هێنا.
فیلمی ژنانی دەنگ‌بێژ و جەستەی بێ گیان لە دەرهێنانی سابیتە کایا، ناوەڕۆکەکەی باس لە کوژرانی ژنان لە تورکیە و دۆخی ژیانی ژنانی کورد دەکات.
پایەگای خەبەریی کورتە فیلم بڵاوی کردەوە، ئەو فیلمە پێشترش لە ساڵی ٢٠١١ لە فێستیڤاڵی فیلمی پرتەقاڵی زێرین لە تورکیە خەڵاتی باشترین فیلمی بەڵگەیی بەدەست هێنا.
بڕیارە ساڵی داهاتووش دووهەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بەڕێوە بچێت.