کوردستان میدیا: ناوەندی گزینگ لە شاری سنه بەبۆنەی حەفتەی گرافیک، یەکەمین پیشانگای گرافیکی لەو شارەدا بەڕێوەبرد.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٩ی بانەمەڕی ١٣٩٣ی هەتاوی، پیشانگایەکی تایبەت بە کاری گرافیکی بۆ یەکەمین جار لە شاری سنە بەڕووی خوازیاریانی ئەو بوارەدا کرایەوە.
ئەو پیشانگایە لەلایەن ناوەندی گزینگ بەشی گرافیک ژمارە ٣ لە سینەما بەهمەنی سنە بەڕێوەچوو و هەتا ئێوارەی رۆژی هەینی رێکەوتی ١٢ی بانەمەڕ بەردەوام دەبێت.
پاش شاری تاران ئەمە دووهەمین پیشانگا لە ئاستی ئێران و یەکەم پیشانگاش لە ئاستی کوردستان لە بواری گرافیک دایە و بڕیارە لە ساڵانی داهاتووشدا بەردەوام بێت.