کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یەڵدا بەردەوام بەرز و پیرۆز ڕادەگیرێت

11:08 - 4 بەفرانبار 2719

کوردستان میدیا: پێشمەرگەکانی شار لە شارەدێی پەسوێی پیرانشار، یادی شەوی یەڵدا بەرز و پیرۆز ڕادەگرن.

پێشمەرگەکانی شار لە پیرانشار، بەبۆنەی شەوی یەڵداوە، بە دانانی چەک و ڕەخت و هەروەها دانانی وێنەی ڕێبەری مەزن دوکتور قاسملوو، پیرۆزبایی شەوی یەڵدایان کرد و لەگەڵ ڕێبازی هەموو شەهیدانی کورد و کوردستان پەیمانیان نوێ کردەوە.

پێشمەرگەکانی شار پیرۆزبایی شەوی یەڵدایان لە بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان، کادر و پێشمەرگە لە شاخ و شار کرد و هیوایان خواست کە یەڵدای ئەمساڵ ببێتە هێمای پێکەوەژیان و ئاشتەوایی گەلەکەمان.

بەرز و پیرۆز بێت یەڵدای ٩٨

مەرگ و نەمان بۆ ڕێژیمی ئاخوندی

سەرکەوێ ڕاسان