کوردستان میدیا: یه‌كیه‌تی پێشه‌یی مامۆستایانی كوردستانی ئێران به بۆنه‌ی ٣٠ـەمین ساڵیادی تێرۆركرانی دوكتورعهبدولڕهحمان قاسملوو، پەیامێکیان بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
له ٢٢ی پووشپەڕی ساڵی ١٣٦٨ی هه‌تاویدا، دوكتورعهبدولڕهحمان قاسملوو، سكرتێری گشتی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران و مامۆستای پێشووی زانكۆكانی پراگ له وڵاتی چێك و زانكۆی سۆربۆن لە پاریس پێتەختی فه‌رانسه، له سه‌ر مێزی وتووێژ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ویست و مافه ڕه‌واكانی نه‌ته‌وه‌ی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له لایه‌ن به ناو دیپلۆمات - تێرۆریسته‌كانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران له‌گه‌ڵ دوو هاوڕێی دیكه‌ی شه‌هید كران.
ئه‌گه‌ر دوكتور قاسملووی مه‌زن، ڕێبه‌ری حیزبێكی گه‌وره‌ی كوردستان و ڕێبه‌ری خه‌ڵكی كورد به بیر و باوه‌ڕی جواوجۆرهوه بوو، له هه‌مان كاتدا مامۆستایه‌كی زانكۆ بوو كه به ده‌یان قوتابی پێگه‌یاندووه و له سه‌ر ده‌می خه‌باتی پێشمهرگانەیدا دیسان وه‌ك مامۆستایه‌كی قوتابخانه، وانه‌ی شۆڕش و په‌روه‌رده‌ی به كادر و پێشمه‌رگه ده‌وته‌وه.
ئێمه وه‌ك یه‌كیه‌تیی پیشه‌یی مامۆستایانی كوردستانی ئێران به نوێنه‌رایه‌تیی مامۆستایانی ده‌روه‌ست و نیشتمانپه‌روه‌ر له زانكۆ و قوتابخانه‌كانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، له ٣٠ـەمین ساڵیادی تیرۆركرانی مامۆستا و ڕێبه‌رمان، په‌یمانی وه‌فاداری به ڕێبازی قاسملوو و ئامانجه پیرۆزەکانی دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه تا ده‌سته‌به‌ربوونی ئامانجه‌كانی ڕێبه‌رمان له سه‌نگه‌ری زانست و په‌روه‌رده‌دا تێدەکۆشین كه خۆیندكاران و قوتابییان به وانه‌كانی دێموكراسی و ئازادی، كوردایه‌تی، عه‌داڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و نیشتمانپه‌روه‌ری ڕابێنین.
له ڕێبازی قاسملوودا خه‌بات به‌رده‌وامه
یه‌كیه‌تیی پێشه‌یی مامۆستایانی كوردستانی ئێران
١٧ی پووشپه‌ڕی ٢٧١٩ی كوردی